ڤیناڵدۆم گله‌یی له بارسێلۆنا ده‌كات
جۆرجینۆ ڤایناڵدۆم ناوه‌راستكاری لیڤه‌رپوول دووپاتیده‌كاته‌وه بارسێلۆنا به جدی كاری نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانیانه‌وه بكات، ده‌شڵێت هێشتا 10 مانگ له گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رێدز ماوه و نازانێت دوای ئه‌و ماوه‌یه چی رووده‌دات.
ڤیناڵدۆم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا گوتی: پێموایه بارسێلۆنا به ته‌واوه‌تی ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی منی نه‌ده‌كرد و هه‌وڵی جدی نه‌دا، ره‌نگه ئێوه‌ش دركتان به‌م بابه‌ته كردبێت، ئێستا یاریزانی لیڤه‌رپوولم و له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه به‌رده‌وام ده‌بم، هێشتا 10 مانگ له گرێبه‌سته‌كه‌م ماوه و نازانم چی ده‌بێت، له تۆپی پێ ئه‌گه‌ری روودانی هه‌موو شتێك هه‌یه.
ڤیناڵدۆم گوتیشی: دۆڕانه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ئاستۆن ڤیلا زۆر خه‌مناكی كردم، به‌ڵام وتم له تۆپی پێ هه‌موو شتێك رووده‌دات و پێویسته وانه‌ی لێوه‌ربگرین.
جۆرجینۆ ڤیناڵدۆمی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له هێڵی ناوه‌راست یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول 190 یاری كردووه، 19 گۆڵ و 16 ئاسیستی هه‌یه و له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول كۆتایی دێت، یانه ئینگلیزییه‌كه له هاوینی داهاتوو ده‌توانێت به‌خۆڕایی یانه‌كه جێبهێڵێت.