ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کار بۆ لێپرسینەوە و لادانی وەزیری دارایی دەکات

"عەلاوی لە توانایدا نییە ئیدارەی وەزارەتەکە بکات"

K24 – ھەولێر:

سامر زيبان ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایكرد، بەهۆی کێشەکانی مووچەی فەرمانبەران لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەست بە جووڵە کراوە بۆ لە کارلادانی و لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی عێراق.

زيبان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای زیارەتی چلەی ئیمام حوسێن، کاردەکرێت بۆ لێپرسینەوەی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی، کە شکستی هێناوە لە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.

ئەو پەرلەمانتارە گوتی: عەلاوی لە توانایدا نییە بە شێوەیەکی درووست بە گوێرەی سیستەم و بنەمای دارایی و ئابووری ئیدارەی وەزارەتەکە بکات و پارێزگاری لە دۆخی دارایی وڵات بکات.

زيبان ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا لە پەرلەمان جوڵه‌کان دەستیپێکردووە بۆ لێپرسینەوە و لە کاردوورخستنەوەی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق.