سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا مەرجی داننان بە "كۆماری قەرەباخ" ئاشكرا دەكات
K24 – ھەولێر:
سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا، نیكۆل باشینیان رایگەیاند، وڵاتەكەی دان بە "كۆماری قەرەباخ"دا دهنێت، كه یهكلایهنه سهربهخۆیی خۆی راگهیاندووه به تایبهتی ئەگەر روونبوویەوە ئەو ھەنگاوە سوودی دەبێت بۆ كۆتاییھێنان بەو شەڕهی لەو ناوچەیە هاتووهته ئاراوه.
باشینیان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێكدا بۆ "كەناڵی یەكەم"ی تەلەڤزیۆنی رووسیا گوتی: ئەگەر شیكردنەوەی ئێمە گەیشتە ئەو ئەنجامەی سوودی بۆ قەرەباخ و چارەسەركردنی پرسەكە ھەبێت، ھەنگاوەكە ئەنجامدەدین ئەگەر نا؛ نایكەین".
باشینیان، ئۆپەراسیۆنی ھێزەكانی سەر بە "كۆماری قەرباخ"ی بە "شەڕی دژ بەتیرۆر" وەسف كرد و گوتی: رووسیا و ھەواڵگری رووسیا بەشێوەیەكی فەرمی جەختیانكردووەتەوە، لەو شەڕەی قەرەباخ بەشداری بە رێكخراوە تیرۆریستییە نێودەوڵەتییەكان كراوە، واتە لەو شەڕەی ئێستا ھەیە دژ بە قەرەباخ. پێموایە لەم كاتەی ئێستادا كۆماری قەرەباخ بەكردەوە خەبات دژی تیرۆری نێودەوڵەتی دەكات".
سەرۆكی حكومەتی ئەرمینیا، باشینان جەختی لە سەر ئامادەیی وڵاتەكەی كردەوە بۆ "چارەسەرییەكی مامناوەندیانە" لەپێناو كۆتاییھێنان بەو ململانێ چەكدارییەی لە قەرەباخ ھەیە". گوتیشی: وا باوە، ھەر دەبێت چارەسەرییەكی مامناوەندی بۆ ھەر ململانێیەك ھەبێت، ئەگەر بەڕاستی بمانەوێت چارەسەی ململانێیەكە بكەین. پێموایە لایەنی ئەرمەنی بە بەردەوام ئامادە بووە بۆ چارەسەركردنێكی ئاشتیانە، ئەگەر ئازەربایجانیش ئامادەبێت بۆ چارەسەركردنێكی مامناوەندی ئەمە شتەكان دەگۆڕێن".
لە 27 ئەیلوولەوە ئازەربایجان شەڕێك دژ بە ھێزەكانی ئەرمینیا لە ھەرێمی قەرەباخ دەكات و بە "ھێرشی ھاودژ" وەسفی دەكات، كە باكۆ لە شەڕی 1992-1994 لەگەڵ 7 ناوچەی دەورووبەری لە دەستیداوە. باكۆ جەختدەكاتەوە ئامانج لەم ھێرشەی سوپاكەی بۆ سەر قەرەباخ "گەڕاندنەوەی زەوییەكانی ئازرەبایجانە" كە لە لایەن ئەرمینیاوە داگیركراوە. لە لایەن خۆیەوە یەریڤان كە پشتیوانی"كۆماری قەرەباخ دەكات بەبێ ئەوەی بەفەرمی دانیپێدابنێت، باكۆ بەوە تۆمەتبار دەكات بە "دوژمنایەتیكردن و ھێرشكردنە سەر ئەو كۆمارە".
ھەروەھا ئەرمینیا توركیا تۆمەتبار دەكات بە دەستوەردانی سەربازی راستەوخۆ، كە ھەر یەك لە باكۆ و ئەنقەرە رەتیدەكەنەوە، كەچی ھاوكات ئەنقەرە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ پێشكەشكردنی "ھەر ھاریكارییەك بۆ باكۆ ئەگەر ئەمەی دوایی پێویستی بێت".