رێکخراوی بازرگانی جیهانی: بووژانەوەی ئابووری کاتی زیاتر دەخایەنێت

بازرگانی جیهانی هۆشداری ده‌دات

K24 – هه‌ولێر:

رێكخراوی بازرگانی جیهانی رایگه‌یاند، ئەگەر لە کۆتایی ئەمساڵ شەپۆلێكی دیكە كۆرۆنا بڵاوبێتەوە، ئەوا ئەنجامی نەرێنی گەورە لەسەر بازرگانی جیھان جێدەھێڵێت.

رێكخراوی بازرگانی جیھان ئاماژەیداوە، ئەمساڵ بازرگانی جیھان كەمتر لە پێشبینییەكان داكەوتن تۆماردەكات، بەڵام ساڵی داھاتوو بووژانەوەكە كەمترە لەوەی كە چاوەڕێدەكرێت.

رێكخراوەكە پێشبینیكرد، بازرگانی كاڵا لە ماوەی ئەمساڵدا بەرێژەی %9.2 دادەبەزێت، بەڵام لە 2021دا بەرێژەی %7.2 گەشەدەكات، هاوكات ئەو رێژەیە كەمتر دەبێت لەوەی كە پێشبینی بۆ كراوە، چونكە رێكخراوی بازرگانی جیھان لە ماوەی مانگی نیساندا پێشبینیكردبوو كە بازرگانی ئەمساڵ بەرێژەی %12.9 دابەزێت و دواتر بە پێچەوانەوە بەرێژەی %21.3 زیادەی تۆمارکرد.