زیاتر لە 5 ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی رێگاکانی سنووری سۆران خەرج کراوە

زۆربەی پڕۆژەکان لە کۆتا قۆناخی جێبەجێکردندان
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر:

لە ماوەی یەکساڵی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبڕی زیاتر لە 5 ملیار دینار پڕۆژەی نوژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگاوبانەکان لەسنووری قەزای سۆران ئەنجامدراون، پڕۆژەی نوژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای زارگەلی ھاودیان، کە لەسەر بودجەی پارێزگای ھەولێرە، بەبڕی 93 ملیۆن دینار لەقۆناخی کۆتاییدایە.

لە ماوەی ساڵیکدا چەندین پڕۆژە بەتایبەتیش لەبواری رێگاوبان لە سنووری قەزای سۆران جێبەجێکراون، کە خزمەتی زۆریان بە بواری ھاتووچۆ گەیاندووە، بەجۆرێك لە ئاست خواستی ئیدارەی ناوچەکە بووە.

ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەپەلەكردن له‌ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی رێگاوبان، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانە بەر لە ھاتنی وەرزی باران و بەفربارین، نوژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای زارگەلی - ھاودیانیش لەسەر بودجەی پارێزگای ھەولێر بەبڕی 93 ملیۆن دینار بەدرێژایی 6 کم لە لەقۆناخی کۆتاییدایە.