سه‌رۆك وه‌زیران دۆخی دارایی بۆ خه‌ڵك و په‌رله‌مانتاران روونكرده‌وه

سه‌رۆك وه‌زیران گومانه‌كانی له‌ باره‌ی داهات و خه‌رجییه‌كان ره‌وانده‌وە

K24 – ھەولێر:

راپۆرتەكەى سەرۆکی حکومەت و وەڵامەکانی بۆ پرسیاری پەرلەمانتاران، ئەو گومانانەی رەواندەوە، کە باسیان لە ناشەفافی داھات و خەرجیەکان دەکرد، بەستەڵەکی نێوان پەرلەمان و حکومەتی تاواندەوە.

سیاسەتمەدار، حەمەد رەئوف گوتی: ئەمە یەکەم جارە سەرۆك وەزیرانێك ئەم كارە دەکات، کە لە مێژووی ھیچ کابینەیەکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وێنەی نەبووە.

وەیسی سەعید، ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمان، بارودۆخی دارایی بە تەواوی بۆ خەڵك و پەرلەمانتاران روونکردەوە، ھیچ بابەتێك بۆ موزایەدە نەماوە، ئەوەی پێویست بوو پەرلەمانتاران زانیاریان لە بارەیەوە ھەبێت پێیاندرا و لەوە زیاتر نەماوە، چونکە ھەموو سەرچاوە سەرەکیەکانی داھاتی ھەرێمی کوردستان و خەرجیەکانی خستەروو.

مەسرور بارزانی لە راپۆرتەکەیدا جەختی لە ئەنجامدانی چاکسازی لە ھەردوو بواری خەرجی و داھات کردەوە، کە سێکتەرەکانی باج و گومرگ و دەروازە سنووریەکان دەگرێتەوە، ھەروەھا چاکسازی لە خەرجیەکانی مووچە، خانەنشین، بەخشین و ئیمتیازات، جگە لە پێداچوونەوە بە باج و مەرج و بڕگە دارایەکانی گرێبەستە داراییەکانی بواری نەوت و گاز، چاکسازی لە خەرجیەکانی بەکاربردن و چاکسازیی کارگێڕی بەشێکی دیکەی راپۆرتەکە بوون.