هه‌ڤاڵ ئیبراهیم گۆرانییه‌ك بۆ ئه‌وانه ده‌چڕێت كه به‌هۆی كۆرۆنا ئازیزانیان له‌ده‌ستداوه
K24- هه‌ولێر:
گۆرانی "دونیا ده‌وره" یه‌كێكه له نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ندی كورد، هه‌ڤاڵ ئیبراهیم و، پیشكه‌شی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه، كه به‌هۆی په‌تا نه‌فره‌تییه‌كه‌ی كۆرۆنا ئازیزه‌كانیان له‌ده‌ستداوه.
له تایتڵی گۆرانییه‌كه‌دا نووسراوه: "له خودای گه‌وره داواكارین، ئه‌و نه‌خۆشییه له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو جیهان به‌كۆتا بێت و جارێكی دیكه ژیان روو له خۆشی بكاته‌وه".
گۆرانی "دونیا ده‌وره" له په‌یڤ و ئاوازی غه‌ریب قادر، رێكخستنی ئاری موده‌ریس، گرافیك و دیزاینی رایان فه‌رسه‌ت و ئه‌سیسمێنتی حه‌سه‌ن ئیبراهیم و مه‌تین سادقه.
ناوه‌ڕۆكی گۆرانییه‌كه ره‌نگدانه‌وه‌ی تراژیدیای نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكه كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه به‌رۆكی كوردستان و جیهانی گرتووه.
H.B