عەبدولحەکیم خەسرەو: پێداچوونەوە بە دۆسیەی زیاتر لە 200هەزار فەرمانبەر کراوە
K24 – ھەولێر:
سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، عهبدولحهكیم خهسرۆ بە کوردستان24ی راگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەشێوەیەكی فەرمی راپۆرتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
گوتیشی: راپۆرتەکە زیاتر بۆ بەرچاوڕوونی پەرلەمانتارانە لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.
ئاشکراشیکرد، بە پێی بایۆمەتری یەك ملیۆن 200 ھەزار كەس سوودمەندن لە بودجەی گشتی، پێداچوونەوە بە گشت دۆسییەكانی ئەو كەسانە دەكرێت و لیژنەکەیان پێداچوونەوە بە لیستی فەرمانبەران و پلەباڵاکان دەکات و تا ئێستا پێداچوونەوەی بۆ دۆسیەی زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر کردووە و وردبینییان تێدا كردووە.