هۆشدارییەك لە دیجیتاڵ میدیای كوردستان24ـه‌وه‌

رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاساییان دەكەینەوە

K24 – هه‌ولێر:

دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24، به‌رگری له‌ مافی خاوه‌ندارێتی بابه‌ته‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌كانی ده‌كات و رایگه‌یاند، "ئەو بەرهەمە میدیاییەیش بە ئاسانی و بێ‌ رەنج و ماندووبوونێكی زۆر بە دەستنایەت، بۆیە رێی تێناچێت هیچ پەیج و ماڵپەڕ و كەناڵێكی میدیایی، بێ‌ ئاماژەكردن بە سەرچاوەكەی بەرهەمەكانمان ببەن و كۆپی بكەن".

ده‌قی هۆشدارییه‌كه‌

هۆشدارییەك لە دیجیتاڵ میدیای كوردستان24ـه‌وه‌

وەك تێبینیمان كردووە، چەند كەناڵێكی میدیایی، بە تایبەت وێبسایتەكان، بێ ئاماژەكردن بە سەرچاوەی راستەقینە، هەواڵ و راپۆرت و وتارەكانی دیجیتاڵ میدیای كوردستان24 وەردەگرن و لای خۆیان بڵاویدەكەنەوە.

كوردستان24 لە رێگەی نووسەران و تۆڕێكی فراوانی پەیامنێرانی لە ناوخۆی كوردستان و زۆر لە وڵاتانی جیهان و ئەو ئاژانسانەی گرێبەستی لەگەڵیان هەیە، كار بۆ ئەوە دەكات نوێترین هەواڵ و زانیاری بە خێرایی پێشكەشی بینەر و بیسەر و خوێنەرانی بەشە جیاوازەكانی بكات. ئەو بەرهەمە میدیاییەیش بە ئاسانی و بێ‌ رەنج و ماندووبوونێكی زۆر بە دەستنایەت، بۆیە رێی تێناچێت هیچ پەیج و ماڵپەڕ و كەناڵێكی میدیایی، بێ‌ ئاماژەكردن بە سەرچاوەكەی بەرهەمەكانمان ببەن و كۆپی بكەن.

 ئەوەی لەو رووەوە هەندێك كەناڵی میدیایی دەیكەن، لە دەرەوەی هەموو پرەنسیپ و یاسا و رێسا پیشەیی و ئیتیكییەكانە و ئەگەر بەردەوام بن، وێڕای بڵاوكردنەوەی ناو و  دۆكیۆمێنتی وەرگیراو، رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاساییان دەكەینەوە.

دیجیتاڵ میدیای كوردستان24 