دوای بیست رۆژ له مه‌رگی كوڕه‌كه‌ی نووسه‌رێكی كورد كۆچی دواییكرد
K24 – هه‌ولێر:
به په‌تای كۆرۆنا كوڕه په‌رستاره‌كه‌ی بیست رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كۆچی دواییكرد و ئه‌مڕۆش، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، "عه‌زیز هه‌ریریی" به هه‌مان په‌تا ماڵئاوایی له ژیان كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، "یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد – لقی هه‌ولێر"، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی "هه‌ریریی" كردووه و هاوكات له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا، زۆرێك له كه‌سوكار و هاوڕێ و دۆستانیی ئه‌و نووسه‌ره كورده، په‌یامی سه‌ره‌خۆشیان ئاراسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه.
"هه‌ریریی"، له ماوه‌ی ژیانیدا، جگه له خزمه‌تی وه‌زیفی و كاری رۆژنامه‌وانیی و نووسین، هاوكات سكرتێری لقی هەولێر یەكێتی خانەنشینانی كوردستان بوو.
كۆچی دوایی "عه‌زیز هه‌ریریی" دوای ئه‌وه دێت، كه رۆژی (18ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020)، "گۆران"ی كوڕی (عه‌زیز هه‌ریریی)، كه په‌رستار و مامۆستا بوو له په‌یمانگه‌ی پزیشكی هه‌ولێر دوای تووشبوونی به كۆرۆنا كۆچی دواییكرد.