به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ی سنووریی سه‌رزێڕی شه‌هیدكرا
K24 – دهۆك:
دواى برينداربوونى به فیشه‌كێكی قه‌ناس، به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ی سنووریی سه‌رزێڕێ "غازی ساڵح ئالیخان" گیانی له‌ده‌ستدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، "ئالیخان" له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا سه‌ردانی گوندی "بیگداودا"ـی له سنووری ناحیه‌ی "كانی ماسی" كردبوو و له‌وێ له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه به چه‌كی قه‌ناس كرابووه نیشانه و بریندار كرا.
دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای "زاخۆ" به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌و باره‌یه‌وه، له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ "كوردستان24"، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی "كانی ماسی" سه‌ر به قه‌زای "زاخۆ"، "سه‌ربه‌ست ئاكره‌یی" رایگه‌یاند، "تا ئێستا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه نه‌ناسراوون و ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه كراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌ره‌كان و ئاشكراكردنی ورده‌كاری رووداوه‌كه".