پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر خاتوو مەهاباد قەرەداغی
K24 – ههولێر
مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر خاتوو مەهاباد قەرەداغی، پهیامێكی سهرهخۆشی راگهیاند.
دهقی پهیامهكه
بە داخێکی زۆرەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر ، خاتوو (مەهاباد قەرەداغى)م بیست. خاتوو مەهاباد ، ڕۆشنبیرێکی نیشتمانپەروەر و بە هەڵوێست بوو. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای گەورە گیانی بە بە هەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و هاوڕێیانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان