راویژكاری ئه‌ڵمانیا هۆشداری له دۆخی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هۆشداری ئه‌وه‌یدا، كه ئه‌گه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا له وڵاته‌كه‌ی له هه‌ڵكشان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا توندترین رێكار ده‌گرنه به‌ر.
مێركڵ ئاشكرایكرد، "په‌تای كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ی له ئه‌ڵمانیا چووه‌ته قۆناغێكی ناسه‌قامگیر، ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌ت هان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری توند له وڵات بگرێته‌به‌ر".
هه‌وره‌ها گوتی: "ئێستا چه‌ند رێكارێكی نوێیان گرتووه‌ته به‌ر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا هیچ سوودێكیان له‌و رێكارانه نه‌بینی و دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بوو، ئه‌وا رێكاره‌كان زۆر توندتر ده‌كه‌ن".
H.B