كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی دوو كچەكەی چەمچەماڵ دەستگیر كرا
K24 – سلێمانی
ھێزەكانی پۆلیس كەسێكیان لە چەمچەماڵ دەستگیر كرد، كە دەستی ھەبووە لە كوشتنی دوو كچەكەی چەمچەماڵ.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد، مه‌فرەزە‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی دوو كچه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ داواكراو بوو.
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەكراوە "ئەو كەسە ده‌ستی هه‌بووه له كوشتنی دوو كچ له شارۆچه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ".
ئەوەشخراوەتەروو، تۆمه‌تبار كه مامی كوژراوه‌كانه به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
لە 9/9/2020 تەرمی دوو كچ له گۆڕستانێكی كۆنی نزیك گوندی برایم ئاغا له ناوچه‌ی شوان دۆزراونه‌ته‌وه، بەگوێرەی ئەو كات ھێزە ئەمنییەكان رایانگەیاند "لە لایەن باوكیان كوژراون".
لە سەرەتای رووداوەكەش بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ئاشكرای كردبوو، كە ئەم دوو خوشكە تەمەنیان 17 و 20 ساڵه پێشتر دۆسیەیان لە توندوتیژی چەمچەماڵ هەبووە.