مێسی له‌گه‌ڵ ئارجێنتینا ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌و ریكۆرده بێنێت
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ده‌یه‌وێت له یاری داهاتوو كۆتایی به‌و ریكۆرده ڕه‌شه‌ی به‌رامبه‌ر بۆلیڤیا بهێنێت.
له یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022 مێسی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له دژی ئیكوادۆر كرد و تانگۆ به تاكه گۆڵێكی مێسی یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له دووه‌مین یاری پاڵاوتنه‌كان، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و ئارجێنتینا و بۆلیڤیا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، مێسی له‌و یارییه‌دا ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌و ریكۆرده ڕه‌شه‌ی به‌رامبه‌ر بۆلیڤییا بهێنێت كه له 3 یاری رابردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نه‌یتوانیوه هیچ سه‌ركه‌وتنێك له‌سه‌ر خاكی بۆلیڤیا تۆمار بكات و لیۆ مێسیش هیچ گۆڵێكی نه‌كردووه.
مێسی رۆژی سێشه‌ممه سه‌رله‌نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و یاریگه‌یه‌ی كه 11 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه ئه‌وكات ماڕادۆنا راهێنه‌ری تانگۆ بوو، ئارجێنتینا یارییه‌كه‌ی به (6 ـ 1) دۆڕاند.