مێسی به باشترین یاریزانی مێژووی لالیگا ده‌ستنیشانكرا

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كان له مێژوو و ئاماره‌كانی تۆپی پێ ئه‌نجامیداوه لیۆنێل مێسی ئارجێنتینی و ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا باشترین یاریزانه له مێژووی لالیگا.
بۆ ده‌رخستنی ده‌ره‌نجامه‌كان و دانانی خاڵه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یاریزانه‌كان كراوه به پشت به‌ستن له یارییه‌كان، لێدانه سزاكان و تۆماركردنی گۆڵی به هه‌ڵه، له‌گه‌ڵ هه‌ژماركردنی كارته زه‌رد و سووره‌كان و نازناوه‌كان و ژماره‌ی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وه‌رزه‌كان.
خۆزێ ئا‌نتۆنیۆ ئۆرتیگا كه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئاماده كردووه ئاشكرای ده‌كات له ماوه‌ی 90 ساڵی رابردوو واته له‌و كاته‌وه‌ی له وه‌رزی 1928-1929 لالیگا ده‌ستیپێكردووه تاكو وه‌رزی رابردوو 9724 یاریزان یارییان كردووه.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 695 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه و به باشترین یاریزان له مێژووی لالیگا دیاریكراوه، له‌دوای ئه‌میش ئێنریكی كاسترۆ ناسراو به كینی یاریزانی پێشووی سپۆرتینگ خیخۆن و بارسێلۆنا ده‌بینرێت و 566 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه، پله‌ی سێیه‌میش به 557 خاڵ بووه‌ته به‌شی سیزارۆ رۆدریگێز كه ئه‌م یاریزانه جگه له سابادیل و گارانادا و لیۆنێسا و ئێلچی بۆ ماوه‌ی 13 وه‌رز له ریزه‌كانی بارسا یاریی كردووه.
هه‌ریه‌كه له تیلمۆ زارا و رائول گۆنزالێزیش پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌می ریزبه‌ندیه‌كه‌یان گرتووه.
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراوه له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا نه‌بوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی ریال مه‌درید و ئێستای یۆڤێنتۆسه له 10 پله‌ی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندیه‌كه، كوڕه‌كه‌ی مادێرا له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه 457 خاڵی پێدراوه و له پله‌ی دوازده‌می ریزبه‌ندیه‌كه ده‌بینرێت.
هه‌ر به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه مێسی زۆرترین گۆڵی كردووه كه 444 گۆڵه، له‌دوای ئه‌میش كریستیانۆ 312 گۆڵی تۆمار كردووه.
به‌ڵام كریستیانۆ زۆرترین گۆڵی به لێدانی سزا هه‌یه كه 61 گۆڵه و خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌ییه، له‌به‌رامبه‌ردا مێسی 57 گۆڵی له‌م رێگه‌یه‌وه تۆمار كردووه، له كاتێكدا مێسی له لالیگا به‌رده‌وامه و پۆرتوگالیه‌كه‌ش ئێستا له سێریا ئه‌ی یاریی ده‌كات.