گه‌شتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران ده‌ستپێده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (11ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، رایگه‌یاند، له سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، "ناسر شبلی" له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، "دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئسوڵی له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی كۆماری ئیسلامی ئێران له سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه گه‌شتی راسته‌وخۆ له نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا و نه‌جه‌ف، له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌كانی تاران و مه‌شهه‌د ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌و گه‌شتانه له (25ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020)، له سه‌ر بڕیاری كۆماری ئیسلامی ئێران راگیرابوون.
هۆكاری راگرتنی گه‌شته‌كان بۆ ئه‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه، كه فڕۆكه عێراقییه‌كان پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی نێوانیان گه‌شتیاریان گواستبوویه‌وه.
بڕیار بوو، فڕۆكه عێراقی و ئێرانییه‌كان له نێوان به‌غدا و نه‌جه‌ف، له‌گه‌ڵ تاران و مه‌شهه‌د، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه بگوازنه‌وه، كه مافی مانه‌وه‌یان له وڵاتی به‌رامبه‌ر پێدراوه.
سه‌رچاوه: فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق
وه‌رگێڕانی: ئ.ر