سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان (سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان)، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، له كاتێكدایه عێراق و ناوچه‌كه به هه‌لومه‌رجێكی ناسكدا تێده‌په‌ڕن و هاوكات دانووستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "كوردستان24" له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ره‌وشی سیاسی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و ره‌وشی دارایی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌روه‌ها پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر ته‌ندرووستی گشتیی تاوتوێ ده‌كرێن.