قەرەباخ هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ شكاندنی ئاگربه‌ست سەركۆنە ده‌كات

K24 – ھەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی ناگۆڕنۆ قەرەباخ هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ شكاندنی ئاگربه‌ست سەركۆنە ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی ناگۆڕنۆ قەرەباخ سەركۆنەی هه‌وڵه‌كانی توركیای كرد بۆ شكاندنی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان.
شوشان ستیپان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا رایگەیاند، هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای ئازه‌ربایجان له به‌شی باشووری سنووری وڵاته‌كه‌یان هێرشی مووشه‌كیان ئه‌نجامداوه و ئاگر به‌ستیان پێشێلكردووه.
ستیپان راشیگه‌یاند، هێزه‌كانیان هێرشێكی سوپای ئازه‌ربایجان و درۆنێكیشیان تێكشكاندووه.
لە‌لایه‌كیدیكه ئاراییك هاروتیان، سه‌رۆكی هه‌رێمی ناگۆڕنۆ قەرەباخ گوتی: "ناوچه‌كه‌مان خاوه‌نی مێژوو و جوگرافییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، كه له‌لایه‌ن رۆڵه‌كانی ئه‌م خاكه‌وه به‌ڕێوه‌براوه".
ره‌تیشیكردەوە، به داواكه‌ی ئازه‌ربایجان سه‌باره‌ت به لكاندنیان به خاكی ئه‌و وڵاته‌وه رازی ببن.
گوتیشی: ئێمه پێشنیازی شه‌ڕ ناكه‌ین و شه‌ڕمان ناوێت؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیار هه‌ر ئه‌مه بێت ئێمه ئاماده‌ین بۆ شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی قەرەباخ ئاشكراشیكرد، ئه‌گه‌ر ئازه‌ربایجان به پێشنیازی ئاشتی رازی نه‌بێت؛ پێویسته وڵاتان دان به سه‌ربه‌خۆیی كۆماری ئیرتساخ دابنێن.
دوای ته‌نیا یه‌ك رۆژ له راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان به نێوه‌ندگیری مۆسكۆ، هه‌ردوو لا یه‌كتریان به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تباركرد و سه‌رانی ئازه‌ربایجانیش رایانگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئه‌رمینیا بۆ سه‌ر شاری گۆنجه‌ی، كە دووه‌م گه‌وره شاری ئازه‌ربایجانە، بەلایەنی كه‌م حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه .
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاش داوای له رووسیا كرد ئه‌رمینیا پابه‌ند بكات به ئاگربه‌سته‌كه.