سەرۆكی قوبرس: توركیا ھەڕەشەی لێكردووم خۆم كاندید نەكەمەوە
K24 – ھەولێر:
سەرۆكی كۆماری باكووری قوبرس (قوبرسی توركی، كە تەنھا توركیا دانیپێداناوە) مستەفا ئێكنجی توركیای تۆمەتباركرد بەوەی ھەڕەشەی لێدەكات بۆ ئەوەی خۆی كاندید نەكاتهوه بۆخولێكی دیكەی سەرۆكایەتی.
ئیكنجی گوتی: "بەڕێگای بەڕێوەبەری نووسینگەكەم پەیامێكیان بۆ ناردم، ناوەڕۆكی ئەوە بوو، دەبێت خۆت كاندید نەكەیەوە، ئەمەش بۆ تۆ و بۆ خانەوادەكەت باشترە".
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی tv2020 دوێنی شەممە سهرۆكی بهشه توركییهكهی قوبرس گوتی: "بەڵی وایانكرد، بانگھێشتی باڵیۆزی توركیام كرد بۆ روونكردنەوەی پرسەكە و ئەو نامەیە، بەڵام ئەنقەرە نەیھێشت بێت".
لە بەرامبەردا باڵیۆزخانەی توركیا لە لیشتۆفا ئەم قسانەی رەتكردەوە و ھەواڵەكەی به ناڕاست وهسفكرد و لە راگەیاندراوێكدا گوتی: "ئەو لێدوانەی ئێكینجی سەبارەت بە پەیامی ھەڕەشەكردنی توركیا لەو، بە ھیچ شێوەیەك درووست نییە. توركیا سوورە لەسەر پاراستنی كاری ھەڵبژاردنەكان لە قوبرس بەشێوەیەی ئارام، پاراستنی گیان و بژێوی ھەر توركێكی قوبرسی".
توركییە قوبرسیەكان ئەمڕۆ دەستیان بەھەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ كرد بۆ ئەوەی زاڵبێت بەسەر ئەو ناكۆكییە سیاسییە قوڵانەی لەگەڵ قوبرسیە یۆنانییەكانیان ھەیە، لە پێناو رێگا خۆشكردن بۆ "رێككەوتنێك" كە 46 ساڵی دابەشبوونی نژادی كۆتایی پێبهێنێ لە قوبرس و گرژییەكانی سەبارەت بە یەدەگی وزەی دەریایی ھێور بكاتەوە.
ئەم ھەڵبژاردنە لە كاتێكدایە، توركیا تۆمەتبار دەكرێت بەھەوڵدانی ئاشكرا بۆ ئەوەی دەنگدەران كە ژمارەیان نزیكەی 200 پاڵێوراوە بەرەو ئاراستەی پاڵێوراوی راستڕەو، ئارسین تەتار ببات، كە داوا دەكات قوبرسییە توركەكان سیاسەتێكی بە تەواوی گونجاو لە گەڵ ئەنقەرە پەیڕەو بكەن، وەك، دوو دەوڵەتبوون لە جیاتی فیدراڵییەتی نێوان ھەردووكیان لەو دوورگەیە.
شرۆڤەكاران مەزندەی ململانێیەكی بەھێز دەكەن لە نێوان سەركردەی چەپڕەوی ئێستا، مستەفا ئێكنجی و سەركردەی پارتی كۆماری توركیا- لە چەپی میانڕەو- توفان ئیرھورمان، و تەتار.
لەوانەیە ھەڵبژاردنەكە بگاتە خولێكی دیكە لە میانی ھەفتەیەكدا.
زۆربەی راپرسییەكان دەڵێن، ئێكنجی دەگاتە گەڕی دووەم دژ بە تەتار یان ئیرھورمان.
ئهگهر ههركام لهو پاڵێوراوانه سهركهوتن له پرۆسهی ههڵبژاردنی سهرۆكایهتیدا، ئهوا دهبێت لهگهڵ سكرتێری گشتیی نهتهوهیهكگرتووهكان ئهنتۆنیۆ گۆتێریس و نوێنهرانی بهریتانیا، توركیا و یۆنان كۆببێتهوه بۆ تاوتوێكردنی چارهنووسی دوورگهكه. كه له 1974هوه دوای لهشكركێشی توركیا بۆ سهر ناوچهكه دابهشبووه بهسهر دوو بهشی جیاوازی توركی و قوبرسی.