یەکێتی ئەوروپا: زۆر نیگەرانین لە شکاندنی ئاگربەستەکەی ناگۆڕنۆ قەرەباغ
K24 – ھەولێر:
جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسیەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا گوتی: زۆر نیگەرانین لەوەی شەڕ ھێشتا بەردەوامە و خەڵکی سڤیل دەکرێتە ئامانج و خەڵکیش بوونەتە قوربانی.
نیگەرانی یەکێتی ئەوروپا دوای ئەوە دێت کە سەرەڕای رێککەوتن و راگەیاندنی ئاگربەست؛ بەڵام ھێشتا ناوبەناو شەڕ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ناگۆڕنۆ قەرەباغ سەرھەڵدەداتەوە و خەڵکی دەبنە قوربانی.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (11ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، په‌رله‌مانی كۆماری "قه‌ره‌باغ" داوایكرد، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی (ئه‌رمینیا، رووسیا و ئێران)، هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ درووست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی نێوان (ئه‌رمینیا و ئازه‌ربیجان) رووبه‌ڕووی "تیرۆریستانی نێوده‌وڵه‌تی" ببنه‌وه.
په‌رله‌مانی قه‌ره‌باغ، كه به "كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی كۆماری قه‌ره‌باغ" ده‌ناسرێت، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، توركیای تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ی ده‌ستیهه‌بووه له ئاڵۆزكردنی ره‌وشی ناوچه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان تا ئاستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌نقه‌ره هاوكاری زۆری ئه‌و تیرۆریسته نێوده‌وڵه‌تیانه و ئه‌ندامانی گرووپ و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی هه‌ریه‌ك له سووریا، عێراق و لیبیا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه قه‌ره‌باغ و شه‌ڕی هێزه‌كانی كۆماری قه‌ره‌باغ بكه‌ن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، "راپۆرتی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، هه‌روه‌ها لێدوانی به‌رپرسانی (رووسیا، فه‌ره‌نسا، ئێران و سووریا) به تێكڕا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه هه‌وڵێكی جددی له ئاراداهه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی تیرۆریستان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه و درووستكردنی مۆڵگه‌یه‌كی نوێی تیرۆریستی له ناوچه‌كه‌دا".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا، په‌رله‌مانی كۆماری قه‌ره‌باغ، كه (تا ئێستا هیچ وڵاتێك دانی پێدا نه‌ناوه و یه‌كلایه‌نه سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاندووه)، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه "هێنانی تیرۆریستان بۆ قه‌ره‌باغ و چاوپۆشی لێیان له مه‌ودای دووردا ده‌بێته هۆی درووستبوونی مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتانی ناوچه‌كه و دانیشتوانی خودی ئازه‌ربیجانیش، بۆیه پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه له مه‌ترسییه‌كانی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی بپارێزرێت".
كۆماری قه‌ره‌باغ، داوای ئه‌وه‌ی كردووه، ئه‌رمینیا، رووسیا و ئێران سه‌نته‌رێكی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش دابمه‌زرێنن، بۆ چاودێریكردنی ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه و رێگرتن له هاتنی چه‌كدارانی "تیرۆریست" بۆ ناوچه‌كه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی تا ئێستا گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه.
ئه‌رمینیا، ئه‌نقه‌ره و باكۆ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه چه‌كدارانی میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی لایه‌نگری توركیا له سووریا ده‌گوازنه‌وه بۆ شه‌ڕكردن له دژی هێزه‌كانی قه‌ره‌باغ.
له به‌رامبه‌ریشدا، كۆماری ئازه‌ربیجان، ئه‌رمینیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، له ناوچه‌كانی باكووری سووریا و ناوچه سنوورییه‌كانی عێراقه‌وه، چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانی هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی سوپای ئازه‌ربیجان بكه‌ن. ئه‌م تۆمه‌ته له لایه‌ن ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری سووریا و پارتی یه‌كێتی دیموكراتی(په‌یه‌ده) و پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه)وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
هه‌ریه‌ك له رووسیا، فه‌ره‌نسا و سووریا پێشتر رایانگه‌یاندبوو، چه‌كداری بیانی گه‌یه‌ندراونه‌ته هه‌رێمی ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كرێگرتنه دژی یه‌كتر به‌كارهێنرێن.