نووسراوێکی سەردەمی هێلینیستی لە دهۆک دەدۆزرێتەوە

"گرنگیی پێگەی ستراتیژیی ئەو دەڤەرە ئاشکرا دەکات"
kurdistan24.net

K24 - دهۆك

بۆ جارێکی دیکە دۆزینەوەی پارچە شوێنەوارێک مێژوویەکی گرنگی شارستانییەت لە کوردستان دەردەخات، پارچە شوێنەوارەکە بەردێکە بە زمانی هێلینیستی لەسەری نووسراوە، کە لە دهۆک دۆزراوەتەوە.

د.حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوەبه‌ری مۆزه‌خانه‌ی دهۆك دەڵێ "نووسراوەکە لە بەهاری ئەمساڵ لەلایەن تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیی مۆزەخانەی دهۆک و رێکخراوی شوێنەوارەکانی کوردستان دۆزراوەتەوە و، نووسینەکەی سەری لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە و بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراوە".

نووسینەکە بە زمانی هێلینستییە (یۆنانی) لەسەری نووسراوە و، ناوی پاشایەکی هێلینستییە کە ناوی دیمیتریۆسە، ئەو پاشایە لە ساڵی 165ـی پێش زایینی حوکمڕانی لەو دەڤەرە کردووە.

به‌ڕێوەبه‌ری مۆزه‌خانه‌ی دهۆك باس لەوە دەکات "ئەو نووسینە ئەوە دەردەخات؛ دوای ئەوەی ئەسکەندەری مەزن هاتووە و دەڤەری بادینانی کۆنترۆڵکردووە، هونەر و زمانی هێلینیستی لە دەڤەرەکە بڵاوبووەتەوە، ئەمەش یەکێکە لە پاشماوە هەرە گرنگەکانی ئەو سەردەمە، کە گرنگیی پێگەی ستراتیژیی ئەو دەڤەرە ئاشکرا دەکات، هەروەها بەڵگەیەکە لەسەر چیرۆک و شارستانییەت لە کوردستان".

ئەو بەردە لە گردێک، 10 کیلۆمەتر دوور لە رۆژئاوای دهۆک، لە سنووری قەزای سێمێل دۆزراوەتەوە، گردەکە یەکێکە لە گردە گرنگە شوێنەوارییەکان و زۆربەی شوێنەوارەکانی (لەوێ دۆزراونەتەوە) بۆ سەردەمی هێلینستی دەگەڕێنەوە و ئەمەش بەگوتەی به‌ڕێوەبه‌ری مۆزه‌خانه‌ی دهۆك "رێگە خۆشدەکات شاندێکی لیکۆڵەر لە پاشەڕۆژدا لێکۆڵینەوەی ئارکۆلۆژی لەو گردە ئەنجامبدەن".

ئەو دۆزینەوەیە وەکو لێکۆڵینەوەیەک لە گۆڤارێکی ئەکادیمی لە ئەوروپا بڵاودەکرێتەوە.

سەردەمی هێلنیستی

سەردەمی هێلنستی، ئەو سەردەمەی تێیدا کولتوور، هونەر و بیناسازیی یۆنانی لە زۆر وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشەیسەند، یەکێک لەو شوێنانەش کوردستان بووە، بەڵگەش بۆ ئەمە نووسراوی سەر بەردەکەیە، کە ئێستا لە مۆزەخانەی دهۆک نمایشدەکرێت.

مێژوونووسان کۆکن لەسەر ئەوەی؛ سەردەمی هێلینستی لەدوای گیانلەدەستدانی ئەسکەندەری مەزن لە ساڵی 232ـی پێش زایینی دەستیپێکرد، 200 ساڵ لە یۆنان بەردەوام بوو و 300 ساڵیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەردەمی هێلنیستی، بە داگیرکردنی یۆنان لەلایەن رۆمانییەکانەوە لە ساڵی 31ـی پێش زایینی کۆتاییهاتووە.

هـ.ر.