سبەی وەزیری دارایی و ئابووری دەچێتە پەرلەمانی کوردستان

پرسی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و بڕیارێکی وەزارەتی دارایی تاوتوێ ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:

سبەی سێ شەممە 13ی 10ی 2020 وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بچێتە پەرلەمان.

بەپێ زانیاریەکانی کوردستان24، بڕیاره‌ سبەی سێشەممە كاتژمێر 10:30 خوله‌ك، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بچێتە پەرلەمان.

ھەر بەپێ زانیاریەکان، وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان کۆده‌بێتەوە.

ئەو کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و وەزیری دارایی و ئابووری بۆ پرسی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و بڕیارێکی وەزارەتی دارایی دێت، کە ئەم مووچەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی نۆیە و لەگەڵ خشتەی موچەی حکومەتی فیدراڵی خۆیان دەگونجێنن.

H.B