سامان به‌رزنجی: تاكپارێزی رێگری سه‌ره‌كییه له‌به‌رده‌م ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری كۆرۆنا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی، رایگه‌یاند، رێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان (%13.5)ـه و به‌رزتره له‌و ئاسته‌ی له جیهاندا بۆی دیاریكراوه، كه ده‌بێت (%10) بێت.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ـی "كوردستان24"وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی باس له درووستبوونی به‌رگری گشتیی دژی په‌تای كۆرۆنا ده‌كات، هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌م په‌تایه ده‌كرێت رێگه‌ی لێ بگیرێت و نه‌هێڵرێت زیاتر ته‌شه‌نه بكات و بڵاوبێته‌وه.
گوتیشی: "تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان (531) هه‌زار پشكنین ئه‌نجامدراوون و رێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به ستانداردی جیهانی به‌رزه و رێژه‌كه (%13.5)ـه، كه جێی مه‌ترسییه، له رووی مردنیشه‌وه رێژه‌كه گه‌یشتووه‌ته (%3.7)، ئه‌مه له كاتێكدایه له سێ مانگی یه‌كه‌می ده‌ركه‌وتنی په‌تاكه رێژه‌ی مردن (%1) بوو".
له باره‌ی ره‌وشی پارێزگای دهۆكه‌وه، وه‌زیری ته‌ندرووستی باسی له‌وه‌كرد، سه‌ره‌تا په‌تاكه له سلێمانی، دواتر له هه‌ولێر و ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له دهۆك رووی له هه‌ڵكشان كردووه و به‌شێكیش له هۆكاره‌كان ره‌نگه ئه‌وه بێت، تووشبووان زوو نه‌چن بۆ نه‌خۆشخانه و خۆیان تۆمار نه‌كه‌ن و تێستی پێویست و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رنه‌گرن".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری ته‌ندرووستی گوتی: "رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ته‌نیا به بڕیار و رێنمایی حكومه‌ت نابێت، پێویسته هاووڵاتیان خۆیان و تاك به تاكی كۆمه‌ڵگه رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن و خۆیان به دوور بگرن له به‌ركه‌وتنی یه‌كتر".
دووپاتیكرده‌وه، تاكپارێزی ته‌نیا رێگه‌یه بۆ رێگرتن له ته‌شه‌نه‌كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا.