عه‌بدولسه‌لام به‌رواری: په‌كه‌كه به فیتی لایه‌نێكی دیكه ره‌نگه رێگر بێت له‌به‌رده‌م رێككه‌وتنی شنگال
K24 – هه‌ولێر:
چاودێری سیاسی، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری بۆ كوردستان24، له باره‌ی ره‌وشی شنگال و رێككه‌وتنی نوێی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ قسه‌ی كرد و گوتی: په‌كه‌كه ئه‌ركییه‌تی نه‌هێڵێت ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت و ره‌نگه ببێته ئامرازێك و به فیتی لایه‌نێكی دیكه رێگری بكات.
سه‌باره‌ت به گرنگی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال، كه رۆژی هه‌ینی (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020) له به‌غدا واژووكرا، "به‌رواری" گوتی: ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی راست، كه حكومه‌تی فیدراڵ ناویه‌تی. ئه‌مه پیشان ده‌دات كه بیركردنه‌وه‌كه گۆڕاوه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی سنووری ناوچه‌كانی مادده‌ی (140) ده‌بێت به هاوبه‌شی ئیداره بكرێن و وه‌ك سه‌رده‌می "عه‌بادی" و "مالكی" هه‌وڵیان بۆ ده‌دات یه‌كلایه‌نه بێت شكستیهێناوه.
هه‌روه‌ها گوتی: "هیوادارم و زۆر حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌م رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت. چونكه رێگه‌ی راستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140)ـی ده‌ستووری عێراقه و ئێمه ده‌بوایه به‌و جۆره له مه‌خموور، شنگال، ده‌شتی نه‌ینه‌وا، دیاله، خانه‌قینه‌وه ده‌ستمان پێكردبا و دواین شوێن باسی چاره‌سه‌ری ره‌وشی كه‌ركووكمان كردبا، بێگومان ئه‌و كات چاره‌سه‌ره‌كه ئاسانتر ده‌بوو".
له باره‌ی رێگرییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، "عه‌بدولسه‌لام به‌رواری" گوتی: "په‌كه‌كه ئه‌ركییه‌تی رێگری بكات و نه‌هێڵێت ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت. ئه‌وان ره‌نگه ببنه ئامرازێك به فیتی لایه‌نی دیكه كار بۆ رێگری له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن. ئه‌و گرووپانه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌شدن و هه‌ن، ره‌نگه ئاسانتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی رازیبن، به‌ڵام ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه ره‌نگه هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن خۆیان فه‌رز بكه‌ن، چونكه سرووشتی په‌كه‌كه‌یه خۆی فه‌رز ده‌كات".
باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی عێراق ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه و ره‌نگه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، پشتیوانی ئاسمانیشی بكات"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێرشی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه و گوتیشی: "هیوادارم به بێ شه‌ڕ كۆتایی پێ بێت".
له باره‌ی گرنگی ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ حكومه‌تی "مسته‌فا كازمی"، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌و چاودێره‌ی سیاسییه كورده گوتی: "رێككه‌وتنه‌كه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له به‌رده‌م كازمیدا. ئه‌گه‌ر له شنگال سه‌ركه‌وێت، له به‌سره و به‌غداش سه‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مجاره كازمی له بری به‌غدا له شنگاله‌وه ده‌ستیپێكردووه".