داوای رێكه‌وتنێكی هاوشێوه‌ی شنگال بۆ كه‌ركووكیش ده‌كرێت

"ده‌كرێت رێكەوتنی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال ببێتە نموونه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كەركووكیش"
kurdistan24.net

K24- ههولێر:

پێشبینی دهكرێت رێكەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال ببێتە دەروازەیەك بۆ ئەنجامدانی رێكەوتنێك بۆ كەركووكیش، ھاولاتیەكی كەركووكی كە ماوەی چەندین ساڵە ئاوارەی ھەولێر بووە، داوا دهكات رێكهوتنێكی هاوشێوهی شنگال بۆ پارێزگاكهشیان بكرێت،  ئەندامیكی پەرلەمانی عیراقیش رێكەوتنێكی لەو جۆرە بۆ كەركووك بە پێویست دەزانێت و دەلێت: داواكارییان بۆ ئەم پرسە پێشكەشی حكومهتی عێراقی كردووە.

رەنج كە ماوه‌ی 3 ساڵه‌له‌شاره‌كه‌ی دابڕاوە و ئێستا لە ھەولیر دەژی، وەك ھاووڵاتیەكی كەركووك دەخوازێت ھاوشێوەی پرسی شنگال چارەسەری گرفتەكانی كەركووكيش بكرێت، تەنانەت لەو بڕوایەدایە، تاكە چارەسەر بۆ رێگریكردن لە گۆڕینی دیمۆگرافیای پارێزگاكە، ئه‌نجامدانی رێكه‌وتنێكی هاوشێوه‌ی رێكه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی كۆخی شنگاله‌بۆ كه‌ركووكیش .

هاوكات جه‌مال شوكر، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باسی ئه‌و داوكاریانه ده‌كات، كه له‌باره‌ی گرفته‌كانی كه‌ركووك ئاراستەی مسته‌فا كازیمیان كردووە، ھاوشێوەی رێكەوتنەكەی شنگالیش، پرسی ئاسايكردنه‌وه‌ی دۆخى كەركووك بە گرینگ دەزانێت.

رۆژ بە رۆژ كێشەی ئیداری و ئەمنی و سەربازی لە پارێزگای كەركووك زیاتر دەبێت، تەنانەت تەعریبكردنی بەشێكی كەركووك و ناوچه كوردستانيه‌كان بوونه‌ته‌هه‌ڕه‌شه‌ی جددی بۆ سه‌ر سنووری ئه‌و پارێزگایه‌، بۆیه‌به‌ڕای په‌رله‌مانتارانی كورد رێكه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال ده‌كرێت ببێته‌ده‌روازه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌ركووك و كۆتاییهێنان به‌مه‌ترسییه‌كان پرۆسه‌ی ته‌عریب.

H.B