ئهنجامدانی نهشتهرگهرییهكی دهگمهن له ههولێر
K24 – ھەولێر:
بۆ یەکەم جار لە ھەولێری پایتەخت نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە لایەن تیمێکی پزیشکانی ناوخۆییەوە ئەنجام درا، ھەرچەندە ئەم نەشتەرگەرییە پێشتر کراوە، بەڵام تیمیکی پزیشکانی ئەمهریکی ئەنجامیاندابوو.
گۆران سابیر، (نەخۆش) بۆ کوردستان24 دوا و گوتی: سوپاس بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری تەندووستی، کە تێچوی نەشتەرگەرییەکەیان بۆ دابینکردووە.
گۆران سابی، ئەو نەخۆشەیە، تەمەنی 32 ساڵە و چەند ساڵێکە بەدەست نەخۆشی جگەر و پەنکریاسەوە دەناڵێنێت، لە نەشتەرگەرییەکی کەموێنەدا تیمێك لە پزیشکانی کوردستان نەشتەرگەری چاندنی جگەریان بۆ ئەنجامدا.
دکتۆر نەوزاد لەگەڵ تیمێکی 10 کەسیدا لە یەکێك لە نەخۆشخانەکانی ھەولێر ئەم نەشتەرگەریەیان ئەنجامداوە و یەکەمجارە لە ھەرێمی کوردستان تیمێك لە بزیشکانی ناوخۆ ئەم نەشتەرگەرییە دەگمەنە ئەنجام دەدەن.
گۆران سێ جار نەشتەرگەری بۆ کراوە و جارێکیش سەردانی تورکیای كردووە بۆ ھەمان نەخۆشی؛ بەڵام پزیشکەکان بێ ھیوای دەکەن و دواجار جگەری بەھۆی گرێیەکەوە پەکی دەکەویت. ھاوسەرەکەی بڕیاردەدات، بەشێك لە جگەری خۆی پێ ببەخشێت، ئێستا گۆران تەندروستی جێگیرە و چەند رۆژێکی دیكه نەخۆشخانە جێدەھێڵێت.