نەتەوەیەكگرتووەكان: به هۆی زۆری مینهوه عێراق پیسترین وڵاته
K24 – ھەولێر:
نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرایكرد، عێراق بە یەكێك لە دەوڵەتە ھەرە پیسەكان دێت لە رووی رووبهری چاندراو بە مین و پاشماوەكانی شەڕ.
پیێر لۆدھاس، بەڕێوەبەری پێشووی بەرنامە عێراق لە چوارچێوەی كارەكانی پەیوەست بە مین گوتی: ئەو رووبهرهی بە مین و پاشماوەكانی شەڕ لە عێراق پیسە دەگاتە، دوو ملیار و 984 ملیۆن و 275 ھەزار مەتر چوارگۆشە، لەو رووبهرهش 275 ملیۆن و 378 ھەزار مەتر چوار گۆشە دەكەوێتە ھەرێمی كوردستان.
گوتیشی: زیادبوونیش ھەیە لە ژمارەی پاشماوەكانی شەڕ و شێوەكانی دیكە لە كەرستە تەقێنەرەوەكان لەوانەش بۆمبی چێنراو، كە دوای داگیركاری داعش بۆ ھەندێك لە پارێزگاكانی عێراق ھاتنە كایەوە.
ئاماژەشیكرد، پارێزگای بەسرە یەكێكە لە پارێزگا عێراقییە ھەرە پیسەكان بە ھۆی ھەبوونی مینی شەڕەكانی پێشوو و لەسەر رووبهری 883 ملیۆن مەتر چوار گۆشەیە.