به‌غدا 320 ملیار دیناره‌كه‌ ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات

ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەی 320 ملیار دینارەکە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەحمەد سەفار گوتیشی: حکومەتی عێراق مانگانە پێویستی بە 14 ترلیۆن دینار هەیە، بەڵام داهاتی مانگانەی چوار ترلیۆن دینارە و بەمەش کورتهێنانی عێراق بۆ ئەم چوار مانگە 40 ترلیۆن دینارە. ئەمەشی بە مەترسی بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان دانا.