تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه بۆ 12 گه‌ڕه‌كی نوێی هه‌ولێر راده‌كێشرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌ر له کۆتایی ئەمساڵ 12 گەرەکی نوێی ھەولێر تۆڕی ئاوی خواردنەوەیان بۆ رادەکێشرێت، بڕیاریشه تا كۆتاییهاتنی وه‌رزی سه‌رما كێشه كه‌مئاوی له سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه نوییه‌كانی شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكرێتبۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ماوه‌ی ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك بیری ئاو لێدراو‌ن.
له‌مباره‌شه‌وه ئامانج عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی داره‌توو، ده‌ڵێت: بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە بە رێژەیەکی بەرچاو بارگرانی لەسەر ئاوی ھەولێر لادەچێت.
هاوكات ئاری ئه‌حمه‌د، بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێریش ئاشكرایكرد: لە سەرەتای ساڵی 2020ـه‌وه تا ئێستا 32 بیری ئاوی خواردنەوە لە ھەولێر لێدراو‌ن، تیمێکی تایبەت و ئەندازیاری، لێدانی بیرەکانیش بەسەر گەڕەکەکانی ھەولێر دابەشکراون، ھەموو بیرەکان و دانانی تۆڕی تازە، لەسەر بودجەی فریاگوزاری ئاوی ھەولێر جێبەجێ کراون.
ئێستا پڕۆژەی راکێشانی تۆڕی ئاو بۆ دوو گەڕەکی گەورە و نوێی ھەولێر جێبەجێ دەکرێت، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا پڕۆژەی راکێشانی ئاو بۆ 10 گەڕەکی دیکە بە ھەمان شێوە دەستپێدەکات، لیژنەیەکی تایبەتمەندیش لە پارێزگای ھەولێر سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستێکی دیکەی گەڕەکەکانە، بۆ ئەوەی لە داھاتوودا ئاوی خواردنەوەیان پێ بگەیەندرێت.
H.B