ھاووڵاتییەكی ھەڵەبجە لە بەغدا بە رووداوی ھاتووچۆ گیانی لەدەستدا
K24 – ھەڵەبجە
ھاووڵاتییەكی خەڵكی ھەڵەبجە، كە چەند ساڵێك فەرمانبەری شارەوانی پارێزگاكە بوو، بە رووداوێكی ھاتووچۆ لە بەغدا گیانی لەدەستدا.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی گیان لەدەستدانی ئەو ھاووڵاتییە نووسیویەتی: "هاووڵاتی مەحموود ئەحمەد قادر، کە ساڵانێک فەرمانبەری سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە بوو، پاشان ئاوارەی عێراق بووە لەشاری بەغدا رووداوی ئۆتۆمبێل گیانی سپارد".
لە راگەیەندراوەكە روونكراوەتەوە: "مەحموود ئەحمەد، ساڵی 1980 تا ساڵی 1991 فەرمانبەری شارەوانیمان بووە، لەبەشی خزمەتگوزاری خزمەتیکردووە دواتر ئاوارەی عێراق دەبێت لە شاری بەغدا تاساڵی 2020 پاشان دەگەڕێتەوە شاری هەڵەبجە، بەڵام بەداخەوە دوێنێ 12/10/2020 پاش گەڕانەوەی بۆ بەغداد بەکارەساتی ئۆتۆمبێل کۆچی دوایی كرد".