بۆسکێتس: بۆ باسكردنی كێشهكانی بارسێلۆنا پێویستیم بە 10 کاتژمێرە
سێرخیۆ بۆسکێتس پێش یارییەکەی ئەمشەوی ئیسپانیا دەڵێت: کێشەکانی بارسێلۆنا ئەوەندە زۆرن ئەگەر بمەوێت قسەیان لەبارەوە بکەم پێویستم بە 5 بـــۆ 10 کاتژمێر هەیە.
سێرخیۆ بۆسكێتس یاریزانی یانهی بارسێلۆنا و ههڵبژاردهی ئیسپانیا دهڵیت: راستە ئێمە لە بارسێلۆنا بە باشترین دۆخمان تێناپەڕین، ئێمە لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا وەرزێکی باشمان تێپەڕ نەکرد، بەڵام من نامەوێت لێرە باسی کێشەکانی بارسێلۆنا بکەم چونکە پێموایە 5 بـــۆ 10 کاتژمێرم پێویستە تاکو کێشەکان باس بکەم، بۆیە هەر کاتێک تیپێک باش نابێت بێگومان یاریزانەکانیش خراپ دەبن.
بۆسكێتس گوتیشی: من ئەو رەخنانە قبووڵ دەکەم کە لێم گیراون، ئەم ماوەیە لە بارسێلۆنا هیچ کەسێک نەماوە رەخنەی لێنگیرێت، من ژمارەیەکی زۆر یاریی دەکەم، بەڵام دەبێت باش بزانم من تەمەنم ٢٠ ساڵان نییە لە هەمان کاتدا هەست ناکەم دۆخم خراپ بێت و هێشتا توانای یاریکردنم هەیە بۆیە بیرم لە وازهێنان لە یاریی نێودەوڵەتی نەکردووەتەوە.
بۆسكێتس دهشڵێت: من لەگەڵ کێڤن دێ برۆین هاوڕام، ئەنجامدانی 3 یاریی لە ماوەی شەش رۆژدا بۆ ئێمە زۆر قورسە ئێمە دەرفەتی پشوودانمان نییە، بەڵام پێویستە خۆمانی لەگەڵ رابهێنین، ههروهها بە بانگهێشتکرانم بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا دڵخۆشم چونکە لێرە من کاپتنی دووەمی هەڵبژاردەکەمم و هەست بە ئاسوودهیی دەکەم.