بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆدەبێتەوە
K24 – هه‌ولێر:
بڕیارە سبه‌ی چوارشەممە بە سەرپەرشتی "رێبەر ئەحمەد" وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆببێتەوە.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24، نێردراوه، رایگه‌یاندووه، کۆبوونەوەکە کاتژمێر (10:30) پێش نیوه‌ڕۆی سبه‌ی و لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت.
روونیكردووه‌ته‌وه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه، تاوتوێکردنی رەوشی تەندروستییه لە ھەرێمی کوردستان و تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا و رەوشی پرۆسەی خوێندنە لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له كاتێكدایه، له هه‌رێمی كوردستان په‌تای كۆرۆنا له ئاستی ستانداردی جیهانی زیاتر بڵاوبووه‌ته‌وه و هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی له میانی لێدوانێكی بۆ "كوردستان24" ئاماژه‌ی پێكردبوو.
رۆژی دووشه‌ممه (12ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ـی "كوردستان24"وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان (531) هه‌زار پشكنین ئه‌نجامدراوون و رێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به ستانداردی جیهانی به‌رزه و رێژه‌كه (%13.5)ـه، كه جێی مه‌ترسییه، له رووی مردنیشه‌وه رێژه‌كه گه‌یشتووه‌ته (%3.7)، ئه‌مه له كاتێكدایه له سێ مانگی یه‌كه‌می ده‌ركه‌وتنی په‌تاكه رێژه‌ی مردن (%1) بوو".
هاوكات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری (24) كاتژمێری رابردووی راگه‌یاند و به گوێره‌ی ئاماره‌كه (22) كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و (900) كه‌سیش تووشی په‌تاكه بوون.
وێنه‌یه‌كی راگه‌یه‌ندراوه‌كه بۆ "كوردستان24" نێردراوه و تێیدا هاتووه له (24) كاتژمێری رابردوودا:
* 5609 پشكنین ئه‌نجامدراوون.
* 900 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
* 429 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
* 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.