به‌غدا پێشنیاز ده‌كات لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند پرسی قه‌رزه‌كانی ئێران چاره‌سه‌ر بكات
ئێران داوای قه‌رزه‌كانی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی عێراق، "مسته‌فا غالب موخیف" رایگه‌یاند، پێشنیازیان كردووه، له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه كێشه‌ی قه‌رزه‌كانی ئێران چاره‌سه‌ر بكرێت.
سایت و كه‌ناڵه ئێرانییه‌كان، بڵاویانكرده‌وه، عێراق رازی بووه، قه‌رزی ئێران به دراوی ده‌ره‌كی بداته‌وه، له به‌رامبه‌ردا بانكی ناوه‌ندی عێراق له رێی سایتی ره‌سمی خۆیه‌وه بڵاویكرده‌وه، "عێراق ئاماده‌یه له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی پشتپێبه‌ستراوی پێشوو، كێشه‌ی قه‌رزه‌كانی ئێران چاره‌سه‌ر بكات".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر (18) بانكی ئێرانی‌دا سه‌پاند و به‌های تومه‌نی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی به‌های خۆی له ده‌ستدا، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران، "عه‌بدولناسر هیمه‌تی" بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر قه‌رزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌ستۆی عێراق گه‌یشته شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران، "مسته‌فا كازمی" كۆبوه‌وه.
سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی عێراق، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن مامه‌ڵه‌ی بانكی و هاوكارییان له بواری بانك و دارایی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران په‌ره پێبده‌ن. هه‌روه‌ها سوود له ئه‌زموونی كۆماری ئیسلامی له بواری سیستمی بانك و دارایی وه‌ربگرن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌و بوارانه له عێراقدا.
"مسته‌فا غالب موخیف"، باسی له‌وه‌شكرد، له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی پێشنیازی كردووه، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش به ئه‌ندامێتی به‌رپرسانی بانكیی و دارایی نێوان هه‌ردوو وڵات پێكبهێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران.
له به‌رامبه‌ردا، "عه‌بدولناسر هیممه‌تی" رایگه‌یاند، "هیواخوازن كێشه دارایی و بانكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له سایه‌ی ئیراده و خواستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن".
ئه‌و گوتیشی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئێران زۆر گرنگ و كاران و ئێران پایه و رۆڵێكی گرنگی بۆ پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌غدا داناوه".
رۆژی دووشه‌ممه (12ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق كۆبویه‌وه.
به هۆی هاورده‌كردنی غازی سرووشتی و وزه‌ی كاره‌با له ئێرانه‌وه، عێراق به بڕی چوار ملیار دۆلار قه‌رزاری كۆماری ئیسلامی ئێرانه و تا ئێستا ئه‌و قه‌رزه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
وروژاندنی پرسی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ئێران، له كاتێكدایه، عێراق به ره‌وشێكی ناهه‌موواری دارایی و ئابوورییدا گوزه‌ر ده‌كات و كورتهێنانی بودجه له ئاستێكدایه، كه له مێژووی نزیكی عێراقدا هاوشێوه‌ی نه‌بووه و شاره‌زا ئابوورییه‌كان باس له كورتهێنان به بڕی 40 ترلیۆن دینار ده‌كه‌ن ته‌نیا بۆ چه‌ند مانگی داهاتووی ئه‌مساڵی عێراق.
پێشتر ئێران و عێراق رێككه‌وتبوون، به‌غدا له رێی میكانیزمێكه‌وه قه‌رزه‌كانی ئێران بداته‌وه، كه نه‌كه‌وێته به‌ر سزادانی ئه‌مه‌ریكا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و ئاسانكاری بۆ بازرگانی سووكی نێوان هه‌ردوولا وه‌ك به‌شێك له رێكاره‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه چاوی لێده‌كرا.
هه‌روه‌ها عێراق رێگه‌ی به كۆماری ئیسلامی ئێران دابوو، كاڵای سه‌ره‌كیی بۆ ژیان، له بازاڕی ناوخۆیی عێراق به دراوی عێراقی بكڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شێك له پێداویستییه‌كانی بازاڕی ناوخۆیی خۆی پڕ بكاته‌وه.
شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان، به بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، عێراق ناتوانێت ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه به ئێران.
سه‌رچاوه: بانكی ناوه‌ندی عێراق، سایتی الحرة
وه‌رگێڕان: ئ.ر