وه‌زیری دارایی عێراق: داهاتی نه‌وت به‌شی مووچه ناكات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری دارایی عێراق، عه‌لی عه‌للاوی، رایگه‌یاند، داهاتی نه‌وت به‌شی مووچه ناكات و ئێستا داهاتی ته‌رخانكراو، بۆ مووچه گه‌یشتووه‌ته (%21).
عه‌لی عه‌للاوی وه‌زیری دارایی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كانی چه‌ندین ده‌یه‌ی رابردوو، ئێستا لێكه‌وته‌كانی ده‌ركه‌وتوون، لێكه‌وته‌كانیش زۆر مه‌ترسیدارن، بۆیه چاكسازی زۆر پێویسته و نه‌وت بۆ عێراق داهاتێكی زۆر گرنگه، به‌ڵام ئێستا داهاته‌كه‌ی به‌شی مووچه ناكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا داهاتی نه‌وت به‌شی پڕكردنه‌وه‌ی مووچه ناكات، له ساڵی (2005)دا، له (%20) داهاتی نه‌وت بۆ مووچه ته‌رخان كرابوو، به‌ڵام ئێستا بووه‌ته (%120)، كه ئه‌مه‌ش بازدانێكی شێتانه‌یه و ژماره‌كان زۆر به خێرایی زیادیان كردووه، دواجار داهاته‌كان، په‌یوه‌سته به بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری.