لە عێراق.. 3 ھەزار 921 كەسی دیكە تووشی كۆرنا بوونە

4 ھەزار و 158 كەسیش بە تەواوی لەم نەخۆشییە چاكبوونەتەوە

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 13/10/2020 لە راگەیاندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنای لە سەرتاسەری وڵات بە ھەرێمی كوردستانیشەوە بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیاندراوەكە لە ماوەی شەو و رۆژێكدا، 3 ھەزار 921 كەسی دیكە تووشی كۆرنا بوونە و 58 كەسی ھەر بە ھۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لە دەستداوە. ھاوكات 4 ھەزار و 158 كەسیش بە تەواوی لەم نەخۆشییە چاكبوونەتەوە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تاكو ئێستا ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 409 ھەزار و 358 كەس، لەم ژمارەیەش 9 ھەزار و 970 كەس بە ھۆی كۆڤید19 گیانیان لە دەستداوە. ھەروەھا 344 ھەزار و 208 كەس بە تەواوی چاكبوونەتەوە، واتە بە رێـژەی 84.1%.

ژمارەی ئەو تووشبووانەی لە نەخۆشخانەكاندا لە ژێر چاودێری پزیشكیدان 55 ھەزار و 180 كەسن، لە، ژمارەیەش 501 كەس لە ژێر چاودێری چڕدان.