عێراق له‌ به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسساز دایە

ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق بەردەوامە

K24 – ھەولێر:

کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتیيەکەی ھەرێمی کوردستانە، لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا جارێکیدیکە پشتیوانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ھەنگاوەکانی حکومەت و دامەزراوە دەستووريیەکان دووپاتکرایەوە، لەگەڵ پشتیوانی بۆ زەمینەسازی بۆ ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتووانە لە عێراق.

كاوە گەردی، کارگێڕی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی گوتی: بە پێویستی دەزانم ھەموو ھەڵبژاردنێک لە عێراق پاک و بێگەرد بێت، بۆ ئەوەی مافی تەواوی پێکھاتەکانی عێراق پارێزراوبێت و ھیچ لایەنێک لەسەر حیسابی لایەنێکی دیکە براوە نەبێت.

ھەرێمی کوردستان پشتیوانی لە ھەڵبژاردنێکی پاک و بیگەرد دەکات، بە پێویستی دەزانێت ھەموو ھەڵبژاردنێک لە عێراق پاک و بێگەرد بێت، بۆ ئەوەی مافی تەواوی پێکھاتەکانی عێراق پارێزراو بێت و ھیچ لایەنێک لەسەر حیسابی لایەنێکی دیکە براوە نەبێت.

ھەڵبژاردنەکانی عێراق زۆرترین مشتومریان لەسەرە بە تایبەت لە رووی شێوازی ھەڵبژاردن و پاک و بێگەردی ئەو ھەڵبژاردنانەی لە وڵاتەکە دەکرێن، بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووش بەھۆی گۆڕینی یاسای ھەڵبژاردنەکان بە دوور دەزانرێت، ئەمجارەش ھەڵبژاردنی عێراق دوور بێت لە ساختەکاری و ئەستەمە لەم وڵاتە ھەڵبژاردنێکی پاک ئەنجامبدرێت.