ئەرمینیا توركیا بە پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌ قه‌ره‌باغ تۆمه‌تبار ده‌كات

ئامانجی توركیا لە شەڕی قەرەباغ بەرفراوانكردنی ھەژموونی خۆیەتی لە ناوچەی باشووری قه‌وقاز

K24 – ھەولێر:

سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا، نیكۆل باشینیان، وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاویش ئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای بە پێشێلكردنی رێكەوتنی ئاگربەست لە قەرەباغ تۆمەتباركرد، ئه‌ویش وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، له‌ رێگه‌ی ھاندانی ئازەربایجان بۆ بەردەوامیدان بە شەڕ.

باشینیان گوتی: ئامانجی ھەڵویستی توركیا لە ململانێی قەرەباغ بەرفراوانكردنی ھەژموونی خۆیەتی لە ناوچەی باشووری قه‌وقاز.

جەختیشیكردەوە، پێویستە ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ھەندێك داواكانیان دابەزن لە ھەر دانوستاندنێكدا بۆ گەیشتن بە  چارەسەرێك لە بارەی قەرەباغ.

هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه‌، ئەگەر توركیا ھەڵوێستی خۆی لەباره‌ی ئه‌و پرسە نەگۆڕێت، ئازەربایجان بەردەوام دەبێت لە سەر كردەوە سەربازییەكانی لە قەرەباغ.

چاویش ئۆغلو جەختیكردبووەوه‌، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت راگرتنی شەڕ لە قەرەباغ بە پاشەكشەكردنی ئەرمینیا لە ھەریمی قەرەباغ ببەستێتەوە.

سەرچاوە: رۆیتەرز