به‌کارهێنانی دڵ دژ به کۆرۆنا
له سه‌رده‌می ئه‌نتیکدا له یۆنانی کۆن بۆ یه‌که‌مینجار درک به هه‌بوونی ده‌زگایه‌ک له له‌شدا بۆ بیرکردنه‌وه کرا، ده‌زگایه‌ک که توانا کۆگنێتیڤه‌کانی مرۆڤ پراکتیزه ده‌کات. به‌ڵام دڵنیا نه‌بوون که ئه‌م ده‌زگایه له کوێی جه‌سته‌دایه. هه‌ندێک له فیلۆسۆفانی ئه‌و سه‌رده‌مه پێیانوابوو، که مێشک له دڵدایه.
بیرکردنه‌وه له مێشک در‌ێژه ده‌کێشێت، له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا زیاتر گرنگیی پێده‌درێت، لێ هێشتا مرۆڤ نادڵنیابوو له‌وه‌ی، که ده‌زگایه‌ک له جه‌سته‌دا کاری بیرکردنه‌وه‌یه له کوێدایه، هه‌تا سه‌رده‌می ڕێنیسانس، که به سه‌رده‌می ئه‌ناتۆمیی و ئه‌تۆپسیی ده‌ناسرێت له زانستی مێدیسیندا. له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌وه توێژینه‌وه و شیکارییکردن له‌سه‌ر مێشک چووه قۆناغێکی گه‌وره‌تره‌وه. له‌دوای ئه‌م هه‌موو سه‌ده‌یه له ساڵی 1991دا بۆ یه‌که‌میینجار زانایانی مێشک سه‌لماندیان، که له دڵدا چل هه‌زار نۆیرۆن هه‌یه، چل هه‌زار سێله‌ی مێشک هه‌یه. ئه‌م نۆیرۆنانه جیاوازترن وه‌ک له‌وانه‌ی مێشک، به زمانی زانستی مێشک تایبه‌تمه‌ندن. ئه‌م نۆیرۆنانه‌ی دڵ چ بیرده‌که‌نه‌وه و چ هه‌ستیش ده‌که‌ن، به‌بێ مێشک، واتا ئه‌م نۆیرۆنانه سه‌ربه‌خۆن و خاوه‌نی ئاوتۆنۆمیین وێڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مێشک‌دا په‌یوه‌نددارن. ئه‌م نۆیرۆنانه‌ی دڵ قوڵتر بیرده‌که‌نه‌وه وه‌ک له‌وانه‌ی مێشک. هه‌رکاتێک مرۆڤ تووشی باروودۆخێکی هه‌سته‌کیی قوڵ ده‌بێت، وه‌ک خه‌مباریی، دڵخۆشیی، تووڕه‌یی ...هتد.
ئه‌وا به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌م باروودۆخانه له مێشک‌دا تۆمار ده‌کرێت، له دڵیشدا قوڵتر تۆمار ده‌کرێت. زۆرینه‌یجار ئه‌و کاره‌ساته ناخۆشانه‌ی، که به‌سه‌ر مرۆڤدا دێت، به‌تایبه‌ت له منداڵییدا، ئه‌وا ته‌واوی ئه‌م ڕووداوانه له مێشکیش و له دڵیشدا تۆمار ده‌کرێت، ئه‌م کاره‌ساته ناخۆشانه پێیانده‌گووترێت تراوما. هه‌ندێکجار ئه‌م تراومایانه ده‌شاردرێنه‌وه واتا نائاگا ده‌کرێن و هه‌ندێکجاریش ناشاردرێنه‌وه و ئاگان.
کاتێک گه‌وره ده‌بین و ده‌چینه ته‌مه‌نێکی گه‌ییوه‌وه، به‌ره‌وڕووی کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشیی ده‌روونیی ده‌بینه‌وه. هۆکاری ئه‌م نه‌خۆشییانه ئه‌و تراوما نادیارانه‌ن، که له نائاگاییماندا هه‌ڵمانگرتووه. ئه‌م تراومایانه لێکه‌وتنه‌وه‌ی سۆماتیی به‌دوای خۆیاندا دێنن. واتا نه‌خۆشیی جه‌سته‌یی به‌دوای خۆیاندا دێنن. زانایانی مێشک له پشکنینه‌کانیاندا ده‌یسه‌لمێنن، که ئه‌م چل هه‌زار نۆیرۆنه‌ی ناو دڵ، وه‌هان له‌ناو شاده‌ماره‌کانی دڵدا، وه‌هان له‌ناو هۆده‌ی سه‌ره‌وه‌ی چه‌پی دڵدا، له‌و شوێنه‌دا که سییه‌کان ئۆکسجین ده‌نێرنه دڵه‌وه و دڵیش دابه‌شی ده‌کات به‌سه‌ر ته‌واوی جه‌سته‌دا. ئه‌م چل هه‌زار نۆیرۆنه به مێشکی بچووک ده‌ناسێنرێت، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی له مێشک‌دا ئاریاڵێک هه‌یه، که ده‌که‌وێته پشتی که‌لـله‌ی سه‌ره‌وه، پشتی مێشکه‌وه، به مێشکی بچووک ناوده‌برێت.
ئه‌م نۆیرۆنانه‌ی دڵ ڕاسته‌وخۆ به ئاگایی تاکه‌وه پابه‌نده، ئاگایی تاک ئه‌م نۆیرۆنانه هه‌ڵده‌سوڕێنێت. کاتێک ئاگایانه دوو دڵیت و نادڵنیایت، ئه‌وا ئه‌م نۆیرۆنانه نادڵنیاییه‌که‌ت تۆمار ده‌که‌ن و کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن. کاتێکیش ئه‌م نادڵنیاییه تۆمار ده‌کرێت، دڵ له ڕێگای خوێنه‌وه به هه‌موو جه‌سته‌ی ده‌گه‌یه‌نێت. کاتێکیش دڵنیاین و به‌هێز ئه‌وا به هه‌مانشێوه، دڵ له ڕێگای خوێنه‌وه ئه‌م دڵنیایی و هێزه به هه‌موو جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت. زانایان ده‌یسه‌لمێنن، که مرۆڤ له توانایدا هه‌یه له ڕێگای ئاگاییه‌وه که دڵ و مێشک پێکه‌وه هاڕمۆنیزیره بکات، ئه‌مه‌ش به واتای هه‌مه‌ئاهه‌نگیی له‌نێوان دڵ و مێشک‌دا. له ئێستا و ئالێره‌دا له ڕێگای ئاگاییه‌کی دڵنیا و به‌هێزه‌وه ئه‌م پرۆسێسه ده‌توانرێت پراکتیزه بکرێت، ئه‌م هاڕمۆنییه‌ی نێوان مێشک و دڵ له ڕێگای ئاگاییه‌وه توانای گۆڕینی ستراکتووری ته‌واوی ئۆرگانه‌کانی جه‌سته‌ی هه‌یه، ته‌نانه‌ت گۆڕینی خودی DNA.
کاتێک پاتێنتێکی کۆرۆنا، نه‌خۆشێکی کۆرۆنا ئاگایانه پۆزه‌تیڤ بیرده‌کاته‌وه، ئاگایانه وره‌ی به‌رزه و خۆی دڵنیا ده‌کات له‌وه‌ی، که به‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌دا زاڵده‌بێت، ئه‌وا دڵ ئه‌م زانیارییانه له‌گه‌ڵ سوڕی خوێنه‌وه بۆ ته‌واوی ئۆرگانه‌کانی جه‌سته و سیستێمه‌کانی ده‌نێرێت. له ڕێگای ئه‌م ئاگاییه‌وه هاڕمۆنیی نێوان دڵ و مێشک دروستده‌بێت، کاتێکیش مێشک سیستێمی به‌رگریی له‌ش هه‌ڵده‌سوڕێنێت، ئه‌وا له ڕێگای ئه‌م هاڕمۆنییه‌وه، سیستێمی به‌رگریی له‌ش به‌هێزتر ده‌بێت و زانیاریی زیاتری پێده‌گات بۆ به‌رگرییکردن. پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته. دیسان زانایانی مێشک ده‌یسه‌لمێنن، که مرۆڤ ته‌نها ئه‌و کاتانه‌ی، که هه‌سته‌کیی لاواز ده‌بێت، سیستێمی به‌رگرییشی لاواز ده‌بێت. مرۆڤ هه‌سته‌کیی له ڕێگای ئاگاییه‌وه لاواز ده‌بێت و زانیارییه‌کانی به دڵ ده‌گات، هه‌ربۆیه له ته‌واوی جیهاندا مرۆڤ قسه له‌سه‌ر دڵشکاندن ده‌کات.
ماوه‌ته‌وه بڵێم، ترس له کۆرۆنا و له مردن، ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌هێزتر ده‌کات، ئه‌و کاته‌ی هه‌سته‌کیی به‌هۆی هه‌ر هۆکارێکه‌وه بێت لاواز بوویت، ئه‌وا زوو تر تووشی کۆرۆنا ده‌بیت. نه‌خۆشیی له ده‌ره‌وه‌یه نه‌ک له‌ناوماندا، ئاگاییت ده‌توانێت تووشی کۆرۆنات بکات، وێڕای خۆپارێزییه‌کی گه‌وره‌ش. هه‌مانکات ئاگاییت ده‌تپارێزێت و له ژیاندا ده‌تهێڵێته‌وه. وه‌ک چاڕڵس داروین ده‌ڵێ، ته‌نها به‌هێزه‌کان له ژیاندا ده‌مێننه‌وه. به هه‌ڵه تێگه‌یشتن له‌م تێزه ده‌توانێت تووشی هه‌ڵه‌مان بکات. واتا بۆ ئه‌وه‌ی له ژیاندا بمێنیته‌وه پێویسته بته‌وێت و به‌هێز بیت، ده‌نا مردن له ڕێگاتدایه. دیسانه‌وه ئاگایی له‌م مانه‌وه‌یه‌دا ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌بینێت.
مرۆڤ هه‌تا دۆستان و ئازیزانی نزیکی خۆی تووشی کۆرۆنا نه‌بێت و له‌کیسیان نه‌دات، نازانێت ئه‌م نه‌خۆشییه چه‌نده مه‌ترسییداره. به‌هیوای چاکبوونه‌وه‌ی هه‌موو دۆستان و ئازیزانێک، به‌هیوای چاکبوونه‌وه‌ی زووی هه‌موو تووشبوویه‌ک به کۆرۆنا. ئه‌وه‌ی ئێستا کۆرۆنا به‌سه‌ر کوردستانی‌دا دێنێت، به‌رهه‌می به‌شێک له‌و سیاسییه بێ مۆڕاڵانه‌یه، که کۆرۆنایان دژ به حکومه‌ت به‌کارهێنا و پێیانوابوو، که کۆرۆنا حکومه‌ت ده‌ڕووخێنێت، لێ دواجار زۆرینه‌ی خۆشه‌ویستانمان له‌ده‌ستدا و ئه‌م سیاسییانه ئاماده نه‌بوون داوای لێبووردنێکیش له هاووڵاتییان بکه‌ن.
هیوای به‌هێزیی و ئاگایی بۆ تووشبووان و مانه‌وه‌یان له ژیاندا.