نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخ ئێستای نەوت

K24- هەولێر:

بەهۆی گەشەسەندنی ئابووری چین و بەگەڕخستنەوەی بازرگانییە جیاوازەکان، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژنسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاو 73 سەنت بەرزبووەتەوە و بۆ 42 دۆلار و 45 سەنت زیادی کردووە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 40 دۆلار و 20 سەنت بەرزبووەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی نەوتی لیبیا دابەزی.

رۆیتەرز نووسیویەتی، ئەگەر زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە جیهان لە ئارادا نەبوایە، نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبووەوە، بەڵام بەهۆی دۆخی کۆرۆنا، خواست لەسەر نەوت وەکو پێویست نییە.