كوڕی ژێڕ چه‌تره‌كه.. رۆمانێكی نوێ به زمانێكی ساده

K24 - واشنتن:
خانمه نووسه‌رێكی كورد، به‌ناوی رازاو غه‌فوور، رۆمانێكی خۆی چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی تایبه‌ته به ژیان و گوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو.
ڕازاو غه‌فور له لێدوانێكی تایبه‌تی دا بۆ كوردستان 24، باسی له‌وه كرد ناوه‌ڕۆكی رۆمانی "کوڕی ژێر چەترەکە"، په‌رژاوه‌ته سه‌ر گرێچنی ژیانی کومەڵایەتی ڕابردوو. ئه‌و وه‌كوو خۆی باسی كرد بارودۆخی ژیان و كولتووری زاڵ له ده‌یه‌كانی 70ی زایینی تاكوو ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی شیكردۆته‌وه و له‌م بازنه‌دا، پێوه‌ندی و سۆزی هاوڕێیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه كه پتر و قووڵتر ئاوێته‌ی رێز خۆشەویستی، ئه‌ڤین و دڵسۆزی له پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا بووه شه‌نوكه‌و كردووه.
نووسه‌ر له‌م باره‌وه ده‌ڵێ: "له ڕابردوودا خزم و ده‌رو دراوسێ به ده‌م یه‌كتره‌وه بوون و پشت په‌نای یه‌كتر بوون. خه‌ڵك هه‌موو وه‌كوو كه‌سوكاری یه‌كتر بوون و هه‌وڵیان ده‌دا برینی یه‌كتر سارێژ بكه‌ن."
ڕازاو هیواخوازه كه خه‌ڵك به گشتیی و توێژی لاوانی كوردستان به تایبه‌تی خوێنه‌ری رۆمانه‌كه‌ی بن تاكوو باشتر له ژیان و گوزه‌رانی رابردوو تێبگه‌ن و به‌راوردی بكه‌ن به‌م سه‌رده‌مه كه پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزدارییه‌كان لاواز بوون و متمانه جێگای خۆی داوه به گومان.
ئه‌مه یه‌كه‌مین به‌رهه‌می نووسه‌ره كه بڵاوده‌بێته‌وه و له ماوه‌ی داهاتووش دا به‌رهه‌می دیكه‌ی به زمانی ئینگلیزی و كوردی ده‌كه‌وێته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.
ڕۆمانی "كوری ژێر چه‌تره‌كه" له دووتووێكی قه‌باره‌یه‌كی مامناوه‌ندیدا و له هه‌رێمی كوردستان چاپ و بڵاو بۆته‌وه‌و 536 لاپه‌ڕه‌یه.
ڕازاو غه‌فور ساڵی 1963 له شاری سلێمانی و لە گەڕەکی سەرشەقام لە خێزانێکی رۆشنبیر و کوردپەروەردا چاوی به ژیان هه‌ڵێناوه و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی له سلێمانی تەواو کردووە. دواجار بۆ تەواوکردنی خۆێندن چووه‌ته مووسڵ و ماوه‌یه‌ك له‌وێ ماوه‌ته‌وه. رازاو ئێستا دایكی سێ منداڵەو پتر له 20 ساڵه له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ده‌ژی.
.jpg)