بەوێنە... نەخۆشخانەی گشتیی موسڵ وێرانەیە

ئامێرە پزیشکییەکانی لە گۆڕەپانی نەخۆشخانەکە فڕێدراون

 K24 - هەولێر

هەرچەندە لە مانگی دیسەمبەری 2020، سێ ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لەدەستی داعش تێپەڕ دەبێت، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆری شارەکە وێرانەیە.

لەکاتیکدا ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنگی بە جیهان هەڵچنیوە، یەکێک لە شوێنە پێویستەکانی شارەکە، نەخۆشخانەیە، کەچی نەخۆشخانەی گشتیی موسڵ وێرانەیە و بڕێکی زۆر کەلوپەلی پزیشکی تێکشکاوی لێ فڕێدراوە.

مانەوە و شەڕی داعش، بووەتە هۆی کاولکارییەکی ئەوتۆ لە پارێزگای نەینەوا بەگشتی و شاری موسڵ بەتایبەتی، کە بەگوتەی نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا: "شارەزایان دەڵێن بەلایەنی کەمەوە پارێزگای نەینەوا پێویستی بە 20 ملیار دۆلارە بۆ ئەوەی بنیادبنرێتەوە".

هـ.ر.