فەرەنسا توركیا تۆمەتبار دەكات بەگڕدانی ململانێ لە قەرەباخ

سەركۆنەی دەستوەردانەكانی توركیای كرد لە ململانێی قەرەباخ

K24 – ھەولێر:

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، جان ئێف لۆدریان جەختیكردەوە، وڵاتەكەی ھۆكارەكانی خۆی ھەیە بۆ باسكردنی پابەندییەكانی خۆی بە بەڵینەكانی لە سایەی ئەوەی لە قەرەباخ روودەدات، توركیاشی بەگڕدانی ململانێ لە ناوچەكەدا تاوانباركرد.

لۆدریان روونیكردەوە، ھۆكاری پەلەكردن ئەو " قوربانیانەیە و بە تایبەتی كەسانی سیڤیل"، كە لەو شەڕە دەكەونەوە. ئەركیشە بۆ ئیمە بە ھۆی ئەو پەیوەندییە رۆشنبیری و میژوویانەی بە ئەرمەنمان دەبەستنەوە... ئەمە ھانمان دەدات بۆ جیبەجێكردنی ئەو ریككەوتنەی بە بەشداری ئێمە لە مۆسكۆ ئەنجامدراوە، ھەروەھا بەھۆی ئەو دەستوەردانە دەرەكیانەی روودەدەن".

ئاماژەشیكرد، "وێڕای دۆستایەتیمان لەگەڵ ئەرمینیا، بەڵام نابێت ئەو دۆستایەتیمان كار بكاتە سەر بێلایەنی خۆمان وەك ناوەندگێڕ؛ چونكە ئەو كات متمانەمان لە دەست دەدەین  ئەو كارە خزمەت بە فەرەنسا و دۆستەكانیشی ناكات".

ھەروەھا سەركۆنەی دەستوەردانەكانی توركیا كرد لە ململانێی قەرەباخ و ئەنقەرە تۆمەتباركرد بە گڕدانی ململانێیەكە. 

گوتیشی: "ھەندی لایەنی دەرەكی ھانی ھەڵچوونی ململانێیەكە لە قەره‌باخ دەدەن بە تایبەتی توركیا و ئێمە ئەمە رەتدەكەینەوە. بەرپرسیارین لەو متمانەیەی لە چوارچێوەی "مینسك" پێمان بەخشراوە و مەرجیش ئەوەیە، بێلایەن بین لە نێوان لایەنەكانی ململانێكاردا و ئەمەش پێویستە بۆ ناوەندگیڕیەكی پاك".

سەرچاوە: روسیا الیوم