مه‌سرور بارزانی: ژێرخانی وزه له پێناو كوردستانێكی به‌هێزتر بنیاتده‌نێین
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ بنیاتنانی ژێرخانی كوردستانێكی به‌هێزتر و كه‌رتی كاره‌با یه‌كێكه له‌و كه‌رتانه‌ی زۆرترین وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچه‌ندی زیاتر بكرێت ژێرخانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشبخه‌ن.
له نوێترین تویتیدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین له پێناو به‌ره‌و پێشبردنی ژێرخانی وزه. بۆ پێشخستنی وه‌به‌رهێنانی كاره‌با و بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێزتر".

به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ كرد
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كارنامه‌كه‌یه‌وه، تا كردار و پڕۆژه‌كانی گرنگی به‌رچاوی به پێشخستنی كه‌رتی كاره‌با داوه.
بۆ یه‌كه‌مجار له دوای هه‌شت كابینه‌ی یه‌ك له دوای یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم، كابینه‌ی نۆیه‌م توانی ئاستی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتیان له چه‌ند كاتژمێرێكه‌وه، كه له ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ستێك و هه‌ردوو ده‌ست تێنه‌ده‌په‌ڕی بگه‌یه‌نێته (21) كاتژمێری رۆژانه.
چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م ته‌نیا له بواری دارایی و ئابووریدا نین، یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چاكسازی تێیدا ئه‌نجامی ئه‌رێنی به‌رچاوی به‌ده‌سته‌وه‌داوه، كه‌رتی كاره‌بایه له هه‌رێمی كوردستاندا.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و راپۆرته‌یدا، كه له په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند، "لە بواری زیادکردنى بەرهەمهێنانى کارەبادا لە رێگەی چارەسەرکردنى کێشەى یەکەکانى کارەبا، زیادکردنى بڕى گازى سروشتى و بەگەڕخستنى وێستگەى هەڵمی خەبات، کە بووە هۆی ئەوەی (843) مێگاواتى کارەبا زیاد بکرێت لە ناو تۆڕەکانى هەرێم و سەرەنجام بۆ یەکەمینجار ئاستى بەرهەمهێنانى کارەبا گەیشتە (3،700 مێگاوات).
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: "ئەمە جیا لەوەی کە (260) مێگاوات بە پارێزگای موسڵ و (56) مێگاواتیش بە کەرکووک دراوە. تێکڕای پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا ئێستا لە هەرێمی کوردستان لە نێوان (20- 21) کاتژمێرە سەرەڕای کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتی کارەبا و دابەشکردنی پێوەری زیرەک بۆ دابەشکردنی کارەبا".
به گرنگییه‌وه چاودێری ده‌كات
تویته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ریده‌خات، كه‌رتی كاره‌با یه‌كێكه له‌و كه‌رتانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وام چاودێری جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی و پڕۆژه‌كانی چاكسازی تێیدا ده‌كات و خواستی زیاتری هه‌یه بۆ پێشخستنی ئه‌و كه‌رته گرنگه‌ی ژیان له هه‌رێمی كوردستاندا.
سه‌دان پڕۆژه جێبهجێكراوون
له هه‌رێمی كوردستاندا، به گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی "كوردستان24"، سه‌دان پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به كه‌رتی كاره‌با ئه‌نجامدراوون. به‌م جۆره:
* هه‌ولێر: 118 پڕۆژه به پشتبه‌ستن به %8ی داهاتی كاره‌با به بڕی 4.5 ملیار دینار ئه‌نجامدراوون.
* سلێمانی: 244 پڕۆژه به تێچووی 7.86 ملیار دینار ئه‌نجامدراوون.
* دهۆك: 44 پڕۆژه به بڕی 3.58 ملیار دینار ئه‌نجامدراوون.
* گه‌رمیان: 7 پڕۆژه به تێچووی 260 ملیۆن دینار ئه‌نجامدراوون.
له ده‌یه‌ی كۆتایی مانگی ئه‌یلوولی رابردوودا، به‌رپرسانی كه‌رتی كاره‌با بۆ "كوردستان24" رایانگه‌یاندبوو، له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا كه‌رتی كاره‌با پێشكه‌وتنی زۆری به خۆوه بینیوه، كه به‌راورد ناكرێت به سه‌رده‌مه‌كانی پێشووتر، چونكه له رابردوودا ئه‌گه‌ر حه‌وت تا هه‌شت كاتژمێرێك له شه‌و و رۆژێكدا كاره‌با بۆ خه‌ڵك دابین كرابێت، ئه‌وا له سه‌رده‌می چاكسازییه‌كانی مه‌سرور بارزانی له كه‌رتی كاره‌بادا ئاستی پێدانی كاره‌با به هاووڵاتیان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی (20) كاتژمێر.

به‌رهه‌مهێنان زیادیكردووه
"ئومێد ئه‌حمه‌د"، به‌ڕێوبه‌ری گشتی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "850 مێگاوات توانای به‌رهه‌م زیاتر بووه. ئه‌مه‌ش به پشتیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بووه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر زیادبوونی ماوه‌ی پێدانی كاره‌با".
گوتیشی: "پێشتر ئه‌گه‌رچی وێستگه‌كانیش ته‌واوبووبن، به‌ڵام هێڵه‌كان ته‌واو نه‌كرابوون و به تۆڕی نیشتمانییه‌وه نه‌به‌سترابوونه‌وه، بۆیه ئێمه له‌م كابینه‌یه چه‌ندین وێستگه‌مان به‌سته‌وه و ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ش كاریان تێدا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به تۆڕی نیشتمانییه‌وه ببه‌سترێنه‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد له‌سه‌ر هێڵه‌كان ده‌بێت".

حه‌وت هه‌شت كاتژمێرێك كاره‌با هه‌بوو
"دیار بابان"، به‌ڕێوبه‌ری گشتی دابه‌شكردنی كاره‌با رایگه‌یاند، ساڵانی رابردوو ئاستی به‌رهه‌مهێنان زۆر كه‌مبووه. له‌گه‌ڵ هاوینی پار جیاوازییه‌كی زۆرمان هه‌یه و پار له شه‌و و رۆژێكدا واده‌ی پێدانی كاره‌با (7) تا (8) كاتژمێر بوو، ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته (21) كاتژمێر.
گوتیشی: (200) ملیۆن دۆلار ته‌رخان كرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كانه‌ی پێویستیان به چاكسازییه زۆر به په‌له كاری چاكسازیان بۆ بكرێت و بچنه‌وه ناو تۆڕی كاره‌بای هه‌رێم. ئێستا ئه‌و یه‌كانه‌ی كاری چاكسازیان بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر كاریان ته‌واو بێت، بێ له (3800) مێگاواتهكه، جارێكی دیكه (700) مێگاواتی دیكه ده‌خرێته‌وه سه‌ر تۆڕی كاره‌بای هه‌رێم.
له هه‌ولێر (2350) سه‌رپێچیكار كاره‌بایان لێبڕاوه و هه‌موویان به بڕی یه‌ك ملیار و (200) ملیۆن دینار سزا دراوون.

هه‌روه‌ها "حوسێن محه‌ممه‌د"، به‌ڕێوبه‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی دژی سه‌رپێچی ده‌ستیپێكرد، توانراوه (1650) سه‌رپێچیكار كاره‌بایان لێ ببڕێت و نزیكه‌ی (700) سه‌رپێچیكار خۆیان سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانیان كردووه بۆ مامه‌ڵه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ر نه‌چوونی وزه‌ی كاره‌با درووستكردووه. كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له بواری كاره‌با.
.jpg)
گرێبه‌سته‌كان
رێژنه فوئاد، به‌ڕێوبه‌ری گرێبه‌سته‌كان له وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاشكرایكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانی بواری كاره‌با له هه‌رێم كردووه و به‌و هۆیه‌وه پابه‌ندبوونی حكومه‌ت دابه‌ش دوو كراوه، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆری خه‌رجی ئه‌و گرێبه‌ستانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت و هاوكات به‌رهه‌می كاره‌باش زیادی كردووه.
توانای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با 737 مێگاواته. له باشترین حاڵه‌تدا له ساڵانی رابردوو، ته‌نیا 3 هه‌زار و 400 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنرا. به هۆی چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌و بڕه گه‌یشتووه‌ته (3800) مێگاواته. له (%16) له لایه‌ن وێستگه حكومییه‌كان و (%84)ی به پاره‌دانی حكومه‌تی هه‌رێم له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
له وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سێ سه‌ره‌كیترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت. وه‌زاره‌ت و كۆمپانیاكان باس له نرخی كیلۆواتی كاره‌با و زیادكردنی به‌رهه‌م ده‌كه‌ن.
له كابینه‌كانی پێشوو، نرخی كڕینی یه‌ك كیلۆوات/ كاتژمێر به (6.3) سه‌نت بووه، ئێستا بۆ (4.5) سه‌نت كه‌مكراوه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رێژنه فوئاد، به‌ڕێوبه‌ری گرێبه‌سته‌كان له وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ "كوردستان24" رایگه‌یاند، گرنگترین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستیهێناوه، ئه‌وه‌یه كه به‌دواداچوون و چاكسازی و گۆڕانكاری كردووه له گرێبه‌ستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با. پابه‌ندبوونی حكومه‌ت دابه‌ش دوو كراوه. واته پابه‌ندبوونه‌كه كه‌مكراوه‌ته‌وه، پێشتر به گوژمه‌یه‌ك دانرابوو، (%60) ی گرێبه‌سته‌كان بوو، ئێستا بووه‌ته (%30)ی گرێبه‌سته‌كان و بڕێكی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت.

له چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌مدا، هه‌مواری سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانی بواری كاره‌با كراوه‌ته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه، رێژنه فوئاد گوتی: هه‌موو گرێبه‌سته‌كان به‌دواداچوونیان بۆ كرایه‌وه و گۆڕانكاریان تێداكرا و هه‌موو گرێبه‌سته‌كان به یه‌ك سیسته‌م رێكخرانه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی، به پوختی سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی خستنه‌ڕوو، كه له بواری چاكسازی له گرێبه‌سته‌كاندا ده‌ریكردوون و گوتی: لە رووی هەموارکردنی گرێبەستەکانی کارەبا چه‌ند بڕیارێكی گرنگ دراوون، له‌وانه:
1- نرخی كڕینی یەك مێگاوات/كاتژمێر لە كۆمباین سایكل، بە پێی گرێبەست (63) دۆلار بوو کەمکراوەتەوە بۆ (45) دۆلار.
2- قەرەبووی وەبەرهێنەران بە پێی گرێبەست (یەك مێگاوات/كاتژمێر) بە (32)دۆلار بوو کەمکراوەتەوە بۆ (16) دۆلار.
3- گۆڕینی جۆری سووتەمەنی وێستگەكان لە دیزل بۆ نەوتی رەش، بەم هەنگاوەش تێچوی یەكەی كارەبا لە (22) سهنتەوە بووەتە (7.2) سەنت.
له راپۆرته‌كه‌یدا دووپاتیشیكرده‌وه، "لە رێگەی ئەنجامدانی ئەو هەموار و رێکخستنانهدا لە کەرتی کارەبا، پارەیەکی زۆرمان بۆ حكومەت گەڕاندووەتەوە، کە ساڵانە زیاتر لە (300) ملیۆن دۆلارە".

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "كه‌مال محه‌ممه‌د" رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌و چاكسازییه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له كه‌رتی كاره‌با كردوویه‌تی، ساڵانه (240 تا 250) ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌ت بڕی به‌رهه‌می كاره‌با به بێ هیچ قازانجێك ده‌فرۆشێته‌وه به هاووڵاتیان و كه‌رتی كشتوكاڵی و ئامانجییه‌تی تێچووی كاره‌با نه‌بێته بارگرانی بۆ سه‌ر هێزی كار له كه‌رتی كشتوكاڵدا.

هاوبه‌شانی كاره‌با و زیانی حكومه‌ت له پێناو قازانجی هاووڵاتیاندا
ژمارەی ھاوبەشان كارەبا لە ھەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و (640) ھەزار و (488) ھاوبەشە بۆ (5)پۆلین دابەشدەكرێن، ماڵان، بازرگانی، كشتوكاڵی، پیشەسازی و میری.
ماڵان: یەك ملیۆن 388 ھەزار و 730 ماڵن، واتە بەڕێژەی 84.65%
بازرگانی: 195 ھەزار 384 بەڕێژەی 11.91%
پشەسازی: 10 ھەزار 556 ھاوبەش بەڕێژەی 0.64%
كشتوكاڵ: 23 ھەزار و 286 ھاوبەش بەڕێژەی 1.42%
میری: 22 ھەزار و 503 ھاوبەش بەڕێژەی 1.37%
.jpeg)
لە ھەرێم بەرھەمھێنانی كارەبا بە ئاو، دیزل، نەوتی رەش و غاز دەكرێت، تێكڕای ئەم چوار جۆرەی بەرھەمھێنان، یەك كیلۆوات لە سەر حكومەت بە (88) دینار دەوستێت و حكومەت بە (30) دینار دەیفرۆشێتەوە بە ماڵان واتە (58) دینار زیان دەكات.
بۆ بازرگانی: بە (130) دەیفرۆشێتەوە و (42) دینار قازنج دەكات و بۆ كشتوكاڵ وەك ھاووڵاتییە و قازانج ناكات بە مەبەستی پشتیوانی كشتوكاڵ، جیاوازی ئەوەیە لای ھاووڵاتی بەرەو سەرەوە ھەڵدەكشی لە كاتی بەكارھێنانی كارەبای زیاتر، بەڵام لە كشتوكاڵ زیاد نابێت.
بۆ پیشەسازی بە (120) دینار دەفرۆشێتەوە و (32) دینار قازانج دەكات. بۆ میری بە (150) دینارە و قازانجی (62) دینارە.