گۆڕانێكی گه‌وره‌ له‌ كه‌شوهه‌وا رووده‌دات

پێشبینی زستانێكی سه‌خت و دژوار ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:

ئیغۆر موخۆف، ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای زانستی له‌ رووسیا پێشبینی ده‌كات، زستانی ساڵی 2021 زۆر له‌ زستانی ساڵی 2020 ساردتر ده‌بێت.

ئه‌م گوتانه‌ی موخۆف له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كادیمیای زانستی له‌ رووسیا هاتوون و گوتی: "ئه‌مساڵ به‌ قۆناغی نینۆ "گۆڕانكاری له‌ پله‌كانی گه‌رمای چینی روكاری ئاو له‌ ناوچه‌ی كه‌مه‌ره‌ی زه‌وی له‌ ئۆقیانوسی هێمن، كه‌ كاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و ژینگه‌ی زه‌وی ده‌بێت" ده‌ستی پێكردووه‌ و، له‌ قۆناغی نینا "هاوتای قۆناغی نینۆی كه‌ ساردترین قۆناغه‌" كۆتایی دێت، واتا ساڵی 2021 زۆر له‌ ساڵی 2020 ساردتر ده‌بێت".

موخۆف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ساڵانی هاوشێوه‌ی ساڵی 2020 رووداوی زۆر نامۆی ژینگه‌یی و كه‌شوهه‌وا روو ده‌ده‌ن، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ساڵانه‌ی له‌ یه‌ك كاتدا به‌ هه‌ردوو قۆناغه‌كانی نینۆ و نینادا گوزه‌ر ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌: نوفوستی

H.B