خۆبه‌ڕێوبه‌ری رۆژئاوای كوردستان كه‌مپی هۆل چۆڵ ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڕیاری دا، رێگه به‌و خێزانانه بدات، كه ده‌یانه‌وێت كه‌مپی هۆل به‌جێبهێڵن. به تایبه‌تی ئه‌و ئاوارانه‌ی له ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی سووریاوه له كه‌مپه‌كه نیشته‌جێكراوون.
له بڕیارێكی ئیداره‌كه‌دا، هاتووه، له‌سه‌ر بنه‌مای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجی ئه‌م مانگه‌ی نێوان ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا، ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات، ده‌سته‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كار و ده‌سته‌ی ناوخۆ، هاوسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكار له ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری بڕیاری ژماره (146)ی ده‌ركرد.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه‌ی خه‌ڵكی سووریا‌ن، له كه‌مپه‌كه ئازاد ده‌كرێن و ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی سه‌ره‌كی خۆیان.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و بڕیاره دوای گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست و راییكردنی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و خێزانانه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
كه‌مپی هول، (40 كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه‌یه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا)، به گوێره‌ی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (65) هه‌زار كه‌سی تێدا نیشته‌جێ كراوه. سه‌رجه‌میان خێزان و كه‌سوكاری ئه‌و چه‌كدارانه‌ن كه له ریزی داعشدا بوون. به‌شێكی هه‌ره زۆری نیشته‌جێكراوه‌كان، هاوسه‌ر و منداڵی چه‌كدارانی داعشن. ژماره‌یه‌كیان بیانین. به‌شێكیان عێراقین. به‌شێكیشیان خه‌ڵكی سووریا‌ن. بیانییه‌كان دابه‌شبوون به‌سه‌ر نه‌ته‌وه و زمان و وڵاتی جیاجیادا و ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی نزیكه‌ی (50) ده‌وڵه‌تیان هه‌یه .