خێزانێك كچەكەیان ناودەنێن "مھاباد قەرەداغی"

لە خۆشەیستیان بۆ مھاباد قەرەداغی ناویان ناوە

K24 – ھەولێر

خێزانێكی كورد لە خۆشەویستیان بۆ نووسەری كۆچكردو مھاباد قەرەداغی، كچە تازە لە دایكبووەكەیان ناودەنێن مھاباد.

قەیس قەرەداغی، نووسەر و رۆژنامەنووس وێنەی کچێکی تازە لە دایکبووی بڵاوكردەوە، کە بە ناوی مهاباد قەرەداغی نووسەر کراوە، کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.

قەیس قەرەداغی بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو کچە نەوەی لەیلای خوشکیەتی و لە خۆشەویستی مهاباد قەرەداغی کۆچکردو ناویان ناوە مهاباد.

مھاباد قەرداغی، یەكێك بوو لە نووسەر و چالاكوانە دیارەكانی كورد، لە 9/10/2020 بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ھەولێر كۆچی دوایی كرد.

مھاباد ئەو منداڵەی لە خۆشەویستی مھاباد قەرەداغی ناوی نراوە