یوڤێنتۆس گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی بۆ رامۆس ئاماده كردووه
یۆڤێنتوس دەیەوێت بە ئۆفەرێکی خەیاڵی سێرخیۆ رامۆس رازی بکات وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.
رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەته‌وه، کارگێری یانەی یۆڤێنتوسی وڵاتەکەیان ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکەن وەرزی داهاتوو بە گرێبەستێکی خەیاڵی کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ناچار بکەن دەستبەرداری سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەکەیان بن و لە دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەو یاریزانەش بە گرێبەستێکی گرانبەها بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕی ئەو ئۆفەرە ئاشکرا نەکراوە.
رامۆس هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش گرێبەستەکەی نوێ نەکراوەتەوە، بۆیە لە ئەگەری نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەو کات بێ بەرامبەر دەتوانێت یانه‌كه‌ی جێبێڵیت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، به‌رنامه‌ی ئێل چیرنگیتۆی به‌ناوبانگی ئیسپانیا ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه یوڤێنتۆس به فه‌رمی ئۆفه‌ره‌كه‌ی بۆ كڕینی رامۆس پێشكه‌شی ریال مه‌درید كردووه و هێشتا یانه‌ی شایانه وه‌ڵامی ئۆفه‌ره‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه و داوایه‌كه‌ی یوڤێنتۆسیان به فه‌رمی ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه.
سێرخیۆ رامۆسی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له هاوینی 2005 له یانه‌ی سێڤییاوه روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه‌كان 654 یاری كردووه، 98 گۆڵ و 30 ئاسیستی هه‌یه.