دەرچووانی 12ـی ئامادەیی ئاگادار دەکرێنەوە
K24 - هەولێر
ئەو خوێندکارانەی پۆلی 12 کە بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا تاقیکردنەوەیان دواکەوت، ئێستا ئەنجامیان لە زانکۆلاین هەیە و دەتوانن فۆرمی داواکاریی زانکۆ و پەیمانگاکان پێشکەش بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کەمێک پێش ئێستا لەڕێگەی وێبسایتی فەرمیی خۆیەوە رایگەیاند "ئێستا ئەنجامەکانی ئەو قوتابیانەی تووشی کۆرۆنا ببوون، گەیشتووەتە وەزارەتى خوێندنى باڵا و داخیلى سیستەمى زانکۆلاین کراوە، بۆیە ئەو دەرچووانە ئێستا دەتوانن بچنە نێو زانکۆلاین و فۆرمى داواکارى لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەش بکەن".
دەقی راگەیەندراوەکە:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى ئەو خوێندکار و قوتابییانە دەکاتەوە کە بەهۆى تووشبوونیان بە پەتاى کۆرۆنا نەیانتوانیبوو بەشدارى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى قۆناغى 12ـی ئامادەیى بکەن، دواتر لەلایەن وەزارەتى پەروەردە دووبارە تاقیکردنەوەیان کردەوە، ئێستا ئەنجامەکانیان گەیشتووەتە وەزارەتى خوێندنى باڵا و داخیلى سیستەمى زانکۆلاین کراوە، بۆیە ئەو دەرچووانەش ئێستا دەتوانن بچنە نێو زانکۆلاین و فۆرمى داواکارى لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەش بکەن.
سەبارەت بە وشهی تێپهڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم)، ئاگاداریان دەکەینەوە پێشتر لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وشهی تێپهڕ و نهێنییان ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە کراوە و، دەتوانن لە خوێندنگەکانیان وەریبگرنەوە بۆ ئەوەى وەکو سەرجەم دەرچووانى دیکە داواکارى پێشکەش بکەن و بچنە پێشبڕکێى وەرگرتن.