لە خورماڵ كەسێك سوتا

بەھۆی ناجێگیری باری تەندروستی رەوانەی سلێمانی كرا

K24 - ھەڵەبجە

لە گوندێكی سنووری ناحیەی خورماڵ ئاگرێك کەوتەوە و بەھۆیەوە پیاوێکی تەمەن 70 ساڵان سوتا و بارودۆخی ناجێگیرە.

سەرچاوەیەك لە مەڵبەندی تەندروستی شەھید عەلی شیعە رایگەیاند، کەمێك پێش ئێستا بەھۆی کەوتنەوەی ئاگرێك لە گوندی ھێڵامپێی سەر بە ناحیەی خورماڵ پیاوێك کە تەمەنی 70 ساڵە بەشێك لە جەستەی سوتا، پاش گەیاندنی بۆ مەڵبەندی تەندروستی چارەسەری سەرەتایی بۆکراوە و دواتر بەھۆی ناجێگیری تەندروستی رەوانەی  سلێمانی کرا".